شه‌وى رابردوو ئێران بڕیارى دا له دامه‌زراوه‌ى فۆردۆ ده‌ست به پیتاندنى یۆرانیۆم بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش به قۆناغى چواره‌م ده‌ستبه‌ردابوونى ئێران داده‌نرێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى له ساڵى 2015 واژووى كردووه، سه‌رۆكى فڕه‌نسا كه پێشتر هه‌وڵى ده‌دا هاوسه‌نگییه‌كان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا دروست بكات، ده‌ڵێ ئێران بڕیارى داوه له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بچێته ده‌ره‌وه.
شه‌وى رابردوو ئێران راى گه‌یاند، ده‌ستى به پیتاندنى یۆرانیۆم كردووه له دامه‌زراوه‌ى "فۆردۆ" ئه‌مه‌یش به قۆناغى چواره‌م ده‌ستبه‌رداربوونى ئێران داده‌نرێت، چونكه پێشتر له مانگى ئایارى رابردوو دواى ئه‌وه ده‌رفه‌تێكى به وڵاتانى ئه‌ندام له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى دا، ئێران پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى سنووردار كرد، دواتریش به دوو قۆناغى تر پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنه‌كه كه‌م كردووه‌ته‌وه.
بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى شه‌وى رابردووى ئێران، به قۆناغى چواره‌مى ده‌رچوون له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى داده‌نرێت.
ماكرۆن : ئێران له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى چووه‌ته ده‌ره‌وه
هه‌رچه‌نده رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان له ژێر سه‌رپه‌رشتى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌ڵه‌تى كردووه كه ئه‌ركى چاودێریكردنى چالاكییه ئهتۆمییهكانى ئێرانى له ئه‌ستۆ گرتووه. به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئێران زۆر له وڵاتانى دنیاى تووڕه كردووه، به‌تایبه‌تى ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا كه له ماوه‌ى رابردوودا هه‌وڵى داوه هاوسه‌نگییه‌ك له پێوه‌ندى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران كه‌م ببێته‌وه و دواتریش ئه‌و وڵاته به ته‌واوى پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى.
ئیمانۆیل ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ گوتى، "به‌كارخستنه‌وه‌ى فۆردۆ بابه‌تێكى ترسناكه، جیاوازى له‌گه‌ڵ ته‌واوى ئه‌و پێشێلكارییانه هه‌یه كه پێشتر ئێران ئه‌نجامى داوه، چونكه ئێران بۆ جارى یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كى روون و بێ دیاركردنى ئاستێك بڕیار ده‌دات له پلانى كارى هاوبه‌ش ده‌ربچێت".
مه‌به‌ستى ماكرۆن له "پلانى كارى هاوبه‌ش" رێككه‌وتنى ئه‌تۆمی ئێرانه. هه‌ر جارێك ئێران ئاستى پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى راگه‌یاندووه، پاریس هۆشدارى پێ داوه و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى لێ كردووه، كه‌چى وه‌ك ماكرۆن و به‌رپرسانى تر‌ى فڕه‌نسا باسى ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌م جاره‌ى ئێران له جاره‌كانى پێشتر ترسناكتره و ته‌نانه‌ت ده‌رچوونه له رێككه‌وتنه‌كه خۆی.
رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى 2015 له نێوان ئێران و رووسیا و چین و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا واژوو كراوه بۆ رێكخستنى چالاكییه ئهتۆمییهكانى ئێران. به‌ڵام له مانگى ئایارى ساڵى 2018 به بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م وڵاته له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه و دواتریش به چه‌ندان قۆناغ ئه‌مه‌ریكا سزاكانى بۆ سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران و كه‌رتى ئابوورى ودارایى و به‌رپرسانى ئێران گێڕایه‌وه و ته‌نانه‌ت سوپاى پاسدارانى ئێرانیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه لیستى تیرۆره‌وه.
له مانگى ئایارى ئه‌مساڵیش ئێران ده‌ستى كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ى پابهندییهكانى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و له ماوه‌ى رابردوودا به چوار قۆناغ ئه‌م كاره‌ى كردووه. له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش فڕه‌نسا تاكه ئه‌ندامى رێككه‌وتنه‌كه بووه كه له هه‌موو ئه‌ندامانى تر هه‌وڵى داوه كێشه‌ى ئێران چاره‌سه‌ر بكات.
له ماوه‌ى رابردوودا فڕه‌نسا به‌ڵێنى به ئێران دا قه‌رزى پێ بدات، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم له‌و بڕه تێپه‌ڕ نه‌كات كه پێشتر بۆى دیار كراوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى فڕه‌نسا له مانگى ئه‌یلوولى رابردوو هه‌وڵى دا له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیدارێك له نێوان حه‌سه‌ن رووحانى و تره‌مپ ساز بكات، كه‌چى له‌م هه‌وڵه‌ى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ له
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وكات ماكرۆن به‌ره‌و هوتێلهكهى رووحانى رۆیشتووه پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامى بدات، كه‌چى حه‌سه‌ن رووحانى له هوتێلهكهى نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئایا ئه‌مجاره ماكرۆن چى پێ ده‌كرێت؟ وه‌ك ماكرۆنیش خۆی دووپاتى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه ئه‌م جاره كێشه‌كه قووڵتره له‌وه‌ى ته‌نیا به فڕه‌نسا چاره‌سه‌ر بكرێت. بۆیه ماكرۆن هه‌وڵ ده‌دات له چه‌ند رۆژى داهاتوو وڵاتانى تر كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه به گرووپ كار له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ى ئێران بكه‌ن.
ئێران جارێكى تر پابه‌ندبوونى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كه‌م كرده‌وه
سه‌رچاوه فڕه‌نسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر جارێك تاران پێشێلكارى ده‌كات، كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه له‌لایه‌ن پاریس و پایته‌خته‌كانى تر‌ى ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت و داوا له تاران ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه. بۆیه نابێت ئه‌مجاره چاره‌سه‌رییه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت، له بۆشاییه‌ك بخولێنێته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داوا له ئه‌مه‌ریكا بكرێت كه‌مێك سزاكانى سه‌ر ئێران سووك بكات، له به‌رانبه‌ریشدا ئێران پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنه‌كه زیاد بكات.