وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بۆ بواری كاره‌با سوود له كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان وه‌رده‌گیرێت و له داهاتوو ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا بۆ وه‌به‌رهێنانی كاره‌با ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤمێبه‌ر، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌ته‌وه و باس له گرنگترین ئه‌و پڕۆژه و كار و چالاكییانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی داوه كراوه.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تیی سوود وه‌رگرتن له كۆمپانیا ئه‌ڵمانیاكان كراوه كه له بواری كاره‌با هه‌ندێكیان له كوردستان كار ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی تریشیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردووه.
وه‌زیری كاره‌با ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ده‌ربڕیوه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌ك كه كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌نجامدانی كار و پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان پێویستیان پێی هه‌یه.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه كه له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی توانایه‌كی به‌رزیان له پیشه‌سازیی و ئه‌نجامدانی پڕۆژه گه‌وره‌كانی كاره‌بادا هه‌یه.