ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی عێراق، فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ركرد كه ژماره‌یان 26 ئه‌ندامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ئه‌سما كه‌مبش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر لیستی عێراقییه‌ی دیاله، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی عێراقیه‌وه، فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله و ته‌واوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن كه ژماره‌یان 26 ئه‌ندام ده‌بێ.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانى موڵكى گشتییه
زیاتر گوتی، ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه چ كه‌لوپه‌لێك یان موڵكێكی حكوومی لای ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه، تا به‌ته‌واوی ئه‌ستۆپاكییان بسه‌لمێنرێ.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و فه‌رمانه پشتی به یاسای ژماره 340 به‌ستووه كه به‌پێی یاساكه لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی موڵكی گشتیی.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی عێراق بڕیار بدات به كۆمه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بكات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی