بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو تونێلی پێشڕه‌و له شاری سلێمانی به ڕووی شۆفێران دابخرێت، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه دێت.
به‌هۆی نۆژنه‌كردنه‌وه چه‌ندان تونێل له سنووری سلێمانی داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا هاتووه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی داخستنی تونێلی پێشڕه‌وه‌وه شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م، تونێلی پێشڕه‌و له سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ داده‌خرێت، به مه‌به‌ستی چاكسازیكردن له تونێله‌كه‌دا".
شایه‌نی باسه ساڵانه به‌هۆی نۆژنه‌كردنه‌وه چه‌ندان تونێل له سنووری سلێمانی داده‌خرێت، ئه‌مه‌یش كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌لای هاووڵاتییانی ئه‌و شاره دروستكردووه.