ماوه‌یه‌كه له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه گوایه كه ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، له هاوسه‌ره‌كه‌ی "تارق عه‌ریان" ده‌رهێنه‌ری ناودار جیا بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای جیابوونه‌وه‌كه‌یشی هاوسه‌رگیریان كردووه.
به پێویستی نه‌زانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی تر بكات
تارق عه‌ریان ده‌رهێنه‌ری ناودارلای عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی بێ بایه‌خ بێ ده‌نگی ده‌شكێنێت و ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه تازه نییه و به‌رده‌وام ئه‌و ده‌نگۆیانه هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه من گرنگی به قسه‌ی ڕاگه‌یاندن و ده‌نگۆ ناده‌م و به‌لامه‌وه گرنگ نیین.
هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندووه كه ناكۆكییان هه‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی لێك جیاببنه‌وه، به پێویستی نه‌زانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی تر بكات.
ئه‌ساڵه نه‌سری ته‌مه‌ن/ 50 ساڵه/، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له دایكبووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌هۆی خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژی و هه‌وادارێكی زۆری له‌دنیادا هه‌یه.