نوێترین به‌رهه‌می ڤیڤۆ بڵاو كرایه‌وه‌

:: PM:08:24:07/11/2019 ‌

ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین به‌رهه‌می خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ مۆبایلێكی به‌هێزه‌ له‌ جۆری "وای پێنج ئیس" و تێیدا سیستمێكی به‌هێزی به‌كار هێناوه‌ له‌گه‌ڵ دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش.

ماڵپه‌ڕی"gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌رهه‌مێكی تری ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی جۆری "وای پێنج ئێسی 2019" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوازه‌ترین جۆری مۆبایله‌كانمان و سیسته‌مێكی به‌هێزمان تێدا به‌كارهێناوه‌ كه‌ توانای كاركردنی هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.

ئەم مۆبایلە خاوەن کوالێتییەکی بەرز و نرخێکی کەمە

ڤیڤۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ گوتوویه‌تی، ڤیڤۆ وای پێنج ئێس خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و جوانه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 6.53 ئینجه‌ روونییه‌كه‌ی 1080 به‌ 2340 پیكسڵه‌، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته‌ له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه‌ به‌ میدیاتێك هیلیۆی P65 كارده‌كات كه‌ خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه‌ و سیستمێكی نوێشه‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 305 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ڤیڤۆ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌ به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه‌ كه‌ ئێسته‌ كۆمپانیاكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌می ناوازه‌ و به‌هێزه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌