هێمن هه‌ورامی جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، له پێشینه‌ی كاری په‌رله‌مان په‌سه‌ندكردنی یاسایی چاكسازییه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ.
ئێسته به‌پێی پێره‌وی هه‌مواركراوی ناوخۆی په‌رله‌مان لێژنه‌كان له 15 لیژنه‌وه زیادكراون بۆ 19 لێژنه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌یمانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ كۆبووه‌ته‌وه و باسی له سرووشتی كاركردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه ئێسته به‌پێی پێره‌وی هه‌مواركراوی ناوخۆی په‌رله‌مان لێژنه‌كان له 15 لیژنه‌وه زیادكراون بۆ 19 لێژنه.
هه‌ورامی باسی له پێشینه‌ی ئه‌و یاسایانه كرد كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت كه ده‌توانن له‌م رووه‌وه هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان بن و له‌رووی رێكخستنی ئیداره‌ی و دانانی داتابه‌یس بۆ ئیداره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵیان هه‌بێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له دۆخی ئێسته‌ی عێراق كرد و نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو به دروستبوونی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه، له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقیش رای گه‌یاند، بۆ هه‌ر هه‌موارێك له ده‌ستوور ده‌بێت مافه یاسایی و ئیداریی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره فیدراڵیهكهی پارێزراو بێت.