دواى 14 ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك، لە
بەغدا و بەسڕە و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆپێشاندانه‌كان بەردەوامى هه‌یه و مافى مرۆڤى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، كه بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی دره‌نگانى دوێنێ شه‌وى خۆپێشاندەران و هێزە تەناهییەكان، 10 كەس كوژراون و 244ی تریش بریندار بوونە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌هۆى پچڕانى هێڵى ئه‌نته‌رنێت ڕۆژانه بانكه‌كان 10 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
به‌هۆى پچڕانى هێڵى ئه‌نته‌رنێت بانكه‌كان 10 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن
مافى مرۆڤى عێراقى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕوونى كردووه‌ته‌وه، كه هێزە تەناهییەكانى عێراق بۆ بڵاوە كردن بە خۆپێشاندەران چه‌كیان به‌كارهێناوه و له به‌سڕه په‌نایان بۆ سووتاندنى خێوه‌تى خۆپێشاندره‌ان بردووه، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندان كوژراو بریندارى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه، كه به‌هۆى پچڕانى ئه‌نته‌رنێت له ته‌واوى شاره‌كانى به‌غدا و به‌سڕا و میسان و چه‌ندان شارى تر‌ى باشوورى عێراق، بانه‌كه‌كان ڕۆژانه به‌وهۆیه‌وه 10 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، هێزه ته‌ناهییه‌كانى پارێزگاى به‌سڕه چادری خۆپێشانده‌رانیان سووتاند و به‌زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به خۆپێشاندانه‌كان كردووه، ئێسته گۆڕه‌پانه‌كانى ئه‌و شاره چۆڵ بووه.
شایه‌نى باسه كه ژمارەی كوژراوانی خۆپێشاندانەكانی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو 295 كەسی تێپەڕ كردوه‌ه و بریندارانیش نزیك بوونه‌ته‌وه له 1877 كه‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هەفتەی ڕابردوو حكوومەتی عێراق ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیانی قەدەغە كردووە، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند، كە زۆر نیگەرانن لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەكانی عێراق.