زێڕه‌نگرانی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن شاره‌وانی كه‌لار دوای 30 ساڵ به‌نیازی ڕووخاندنی دووكانه‌كانی ئه‌وانن بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به باڵه‌خانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌ندیكای پیشه‌وه‌ران و كرێكاران له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی كوردستان هاتونه‌ته سه‌رهێڵ.
دوای 30 ساڵ به‌نیازی ڕووخاندنی دووكانه‌كانی ئه‌وانن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌شتی تشرینی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك له زێره‌نگرانی كه‌لار، "وشه"یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه، پاش سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران، نوێنه‌رانی گه‌رمیانمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و په‌رله‌مان ئاگاداركردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی 22 دووكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری كه له‌ساڵانی 1980 له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی عێراق به پاره‌ی كاش كڕیوومانه وه‌پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم هاتووه به‌شێوه‌ی مووساته‌حه داوییه‌تی به لایه‌نی دووه‌م.
ئاشكرایان كرد، كه ئێسته هه‌ر دوكانێك بڕی 355.0000 دینارى عێراقى ساڵانه وه‌ك باج ده‌ده‌ن به شاره‌وانی، به‌ڵام شاره‌وانی داوای كردووه ئه‌و باجه‌یان له‌سه‌ر زیاد بكات بۆ هه‌ر دوكانێك به‌پێی مه‌تر بێت له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر مه‌ترێك 1.000.000 یه‌ك ملێون دینارى عێراقى وه‌ربگرێت كه بۆ هه‌ندێك دوكان باجه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 ملوێن دینار ده‌كات.
عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كه‌ین و له‌م ڕۆژانه‌دا شاره‌وانی نوسراوی ناردووه بۆ خاوه‌ن دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كان گوتویوتی كه ئیمزای بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دووكانانه بڕوخێنن بیكه‌ن به‌باڵه‌خانه.
زیاتر گوتى، گومان ده‌كرێت كه‌سی حزبی له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌ی شاره‌وانییه‌وه بێت بۆ دروستكردنی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كه‌سی ده‌ست ڕۆشت‌و بوونی هه‌بێت، بۆیه ئێمه وه‌ك سه‌ندیكا هاتووینه‌ته ده‌نگ و به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له زێڕه‌نگران ده‌كه‌ین.
لای خۆشیه‌وه، شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، ئێمه به‌ڵێنماندا به ته‌نگی كه‌یسه‌كه‌یانه‌وه بچین و نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ین وه ده‌نگی ئه‌وان بگه‌یه‌نینه په‌رله‌مانی كوردستان.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و زێڕه‌نگرانه ماوه‌ی 30 ساڵه كارده‌كه‌ن له شوێنی خۆیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی