ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینى دووه‌م، دواى به‌دواچوون و چارەسەرکردنى كێشه‌ى په‌یكه‌رى ئه‌سپه‌كه‌ى هه‌ولێر، ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئەندازەی پاڕکەکان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ھەولێر کەمترین پەیکەری تێدایە
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه، "دوای ئەوەی پەیکەرێکی ئەسپ لە بەرانبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ھەبوو ماوەیەکی زۆر دوو لاقی شکابوو و کەوتبووە سەر زەوی، ھەرچەندە ئەمە پێوەندی بە پاڕێزگا ھەبوو بەڵام ئێمە وەکو ھەموو جارێک ھەست کردنمان بە بەرپرسیارەتی ھەوڵمان دا چاکی بکەینەوە".
له به‌شێكى تر‌ى ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه، "سوپاسی گرووپی ئەندازیارى له ڕێكخراوى ئارسى-ARSY دەکەین ھاوکاریان کردین و توانیمان سیمایەکی جوان بەو چواڕیانە ببەخشینەوە، لە ئایندە دەوروبەری ھەمووی بە گوڵ و گولزار دەڕازێنینەوە".
ئەسپەکەی ھەولێر یەکێکە لە پەیکەرەکانی ئەو شارە و دەکەوێتە بەرانبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری، پێشتر نارەزای زۆر لەسەر ئەوە ھەبوو کە ھەولێر کەمترین پەیکەری تێدایە لە کاتێکدا پەیکەر بەشێکە لە جوانکردنی شار.