ئه‌مڕۆ
هه‌ینى جارێكى تر ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر له به‌غدای پایته‌خت ڕوویان كرده‌وه گۆڕه‌پانی ته‌حریر، ئێسته ئه‌و گۆڕه‌پانه پڕبووه له خه‌ڵك و بڕیاره ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانى ملیۆنى بۆ ڕووخاندنى حكوومه‌ت له ته‌واوى عێراق ئه‌نجامبدرێت، له به‌یانی زووه‌وه هێزه ته‌ناهییه‌كانیش بڵاوه‌یان پێ كراوه.
له هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق ئاڵۆزى دروست بووه
به‌پێى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق ئاڵۆزى دروست بووه و شه‌ش خۆپێشانده‌ر بوونه‌ته قوربانى، له‌لایه‌كى تر‌ى ئه‌و شاره‌وه خۆپێشانده‌ران په‌یتا په‌یتا ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تر له شاری به‌سڕه، هێزه ته‌ناهییه‌كان به به‌كارهێنانی هێز ده‌یانه‌وێت بڵاوه به خۆپێشانده‌ران بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆربه‌ى كۆڵانه‌كانى ئه‌و پارێزگایه گیراوه و هاتوچۆ له به‌شێكى شاره‌كه قه‌ده‌غه كراوه.
به‌وهۆیه‌وه تاكو دێت ژماره‌ى قوربانیان له پارێزگای بەسڕە و بەندەری ئوم قەسر لە شەوی رابردوودا بۆ 14 كەس بەرز بووه‌تەوە.