كاروانى هێزه‌كانى ڕووسیا و تورکیا دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌نه ڕۆژئاوای کوردستان له‌ناوچه‌ى گرکێله‌كێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكى چه‌ندان گوندنه‌وه به‌ردباران و پێلاویان تێ ده‌گرن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییه‌ى توركیا كردوویه‌تى.
خەڵك له ڕێگەکان وەستان و زریپۆشەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان بەردباران ده‌كه‌ن
"کوردستان24" له ڕێگه‌ى په‌یامنێرى خۆى له‌ناوچه‌كه، ڤیدیۆى ساتى بەردبارانکردنی تانك و زریپۆشی هێزەکانی سوپای تورکیا لە گرکێله‌كێ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى ئەمڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینى دووه‌م، یه‌كه‌م كاروانى پۆلیسی سەربازی ڕووسیا و چوار زریپۆشی سوپای تورکیا ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوى بشكنیووه، خەڵکی گوندەکانیش له ڕێگەکان وەستان و زریپۆشەکانی ڕووسیا و تورکیایان لە ناوچە سنوورییەکان بەردباران کرد.
ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" كە توركیا بە پشتگیری هێزی ئیسلامی سووری سەر بە توركیا لە نۆی تشرینی یەكەمی 2019 دەستی پێكرد، تا كۆتایی هەمان مانگ، واتە هه‌شت ڕۆژ پێش ئێستە، توانیویەتی 2.18%ـی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە داگیر بكات كە دەكاتە چوار هەزار و 76 كیلۆمەتر چوارگۆشە.
لە ئێستەدا نەخشەی هەژموونی سەربازی لە سووریا بەمجۆرەیە، 62.22%ـی خاكی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشاڕ ئەسەد دایە، 25.67%ـی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایە، 12.12%ـی لە ژێر دەسەڵاتی گروپە توندڕۆكانی ئۆپۆزسیۆنی سووری دایە كە بەشی زۆریان سەر بە توركیان.