بڕیارە ئەمڕۆ
هەینی هه‌شتى تشرینى دووه‌م، خۆپێشاندانی بەرفراوان لە چەند شارێكی عێراق بەتایبەت بەسڕە و بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت، خۆپیشاندەران له ژێر ناوى "ڕووخاندنى حكوومه‌ت"، ده‌یانه‌وێت شكست به حكوومه‌تى ئێسته‌ى عێراق بهێنن.
پاراستنى گیانی خۆپێشاندةران ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هێزه ته‌ناهییه‌كان
كه‌مێك پێش ئێسته، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەى عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه له په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ستنووس نوسراوه‌ته‌وه و مۆری نوسینگه‌ی تایبه‌تى سیستانیی پێوه‌یه و لە نوێژی هەینی مزگەوتێکی کەربەلا خوێنرایه‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له میانی گوتاری نوێژی هه‌ینیدا له‌شاری كه‌ربه‌لا گوتی: "مه‌رجه‌عیه‌تی باڵامان هۆشداری له قۆستنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له ته‌واوى عێراق، له‌سه‌ر ئاستى ناخۆ و ده‌ره‌وه ده‌دات، به‌وهۆیه‌وه زیانى زۆر به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت".
عه‌بدولمه‌هدی، له گوتاری هه‌ینیدا پێنج خاڵی له باره‌ی ڕه‌وشی عێراق خستووه‌ته‌ڕوو:
1. ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ئێسته له ده‌سه‌ڵاتن ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكاریی خۆپێشانده‌ران بده‌نه‌وه، به گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی ڕوون و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌وهۆیه‌وه ده‌بێته سنووردانان له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
2. پێویسته خۆپێشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و هێمنانه خۆپێشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن، چوونكه ئه‌وه مافێكى هه‌موو تاكێكى بالغبووى عێراقییه بۆ مافه‌كانى خۆى، پاراستنى گیانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هێزه ته‌ناهییه‌كان.
3. جێى دڵخۆشییه كه تێبینیم كردووه زۆربه‌ی به‌شداربووانی خۆپێشاندانه‌كان پارێزگاری له ئاشتی و هێمنی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و خۆیان له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كان و دامه‌زراوه حكوومی و موڵك و سامانی تایبه‌ت ده‌پارێزن.
4. لایه‌نى عێراقى هه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕۆڵی دیاریان له‌و كاره‌ساتانه هه‌بووه كه به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون، ئێسته‌یش هه‌مان ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت جموجۆڵی ناڕازییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی به‌كاربهێنن، بۆیه پێویسته خۆپێشانده‌ران وریابن.
5. پێگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی له ڕێزی ئه‌و هێزانه‌ن به‌شداری كارایان له تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستان هه‌بووه بۆ پارێزگاریكردن له گه‌ل و خاك و پیرۆزییه‌كانی عێراق، ئه‌وانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان قوربانیانداوه بۆیه پێویست ناكات هیچ وشه‌یه‌كیان به گوێدا بدرێت.
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق ، له كۆتایدا گوتى، دواى نوێژى هه‌ینى ئه‌و خۆپێشاندانه ئاشتیانه‌ی ئه‌مڕۆ سازده‌كرێن، له ژێر سایه‌ی قوربانیدانه‌كانی ئێوه‌یه له ماوه‌ى ڕابردوو، بۆیه پێویسته به‌ڕێز و پێ‌زانین ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان سه‌یرى خۆپێشانده‌ران بكات.