به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه "سه‌ردار ئازاد" یه‌كێك له ئاماده‌بووانى كۆڕه زیكریه‌كه‌ى ده‌روێشانى شارى سلێمانى بۆ "وشه"ى تۆمار كردووه، له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ئه‌و شاره ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام "محه‌مه‌د"، ده‌روێشه‌كان له‌گه‌ڵ زیكر و ته‌لیله‌ى خۆیان حاڵه‌كه‌ن.
له 12ی ڕه‌بیع ئه‌وه‌ل به‌رامبه‌ر571ی زاینی، محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵای كوڕی عه‌بدولمته‌ڵیبی قوڕه‌یشی له مه‌ككه له دایك بووه، له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا په‌یامی خودای بۆ دابه‌زی و له ته‌مه‌نی 63 ساڵی له مه‌دینه كۆچی دوایی كرد، وه‌ك ده‌ربڕینێك بۆ خۆشه‌ویستی په‌یامهێن هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژه و رۆژانی دواتریش بۆ ماوه‌ی مانگێك یادی له‌دایكبوونی ده‌كرێته‌وه و شیرینی ده‌به‌خشنه‌وه و سروودی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێت.
مسوڵمانان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌یكه‌نه ڕۆژێكی یادكردنه‌وه و ئاهه‌نگێڕان، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژووییش، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م شوێن بوون له مێژوودا كه له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، ئه‌و یاده‌یان كردووه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان له‌پاش ئه‌مان ده‌ستیان پێ كردووه.
دەروێش کەسایەتییەکی موسڵمانە لە نێو ھەندێک لە تەریقەتە سۆفیگەرییەکان بوونیان هه‌یه، دەروێشبوون بە پلەی باڵا دادەنرێت لە سۆفیگەری، له‌لاى سه‌له‌فییه‌كان ئه‌م چینه به بیدعه‌چى ناوده‌برێن.