پاڕێزگارى هه‌ولێر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى شاره‌كه ده‌دات و له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه نرخى نه‌وتى ماڵان ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاریاندا بەکەمکردنەوەی بڕی پێنج هەزار دینار لەو نرخەی دانراوه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینى دووه‌م، پارێزگای هەولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" ناردووه، تێدا هاتووه، دوای بەدواداچوونیان بۆ نرخی نەوت، لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاریاندا بەکەمکردنەوەی بڕی پێنج هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرانبەر یەک بەرمیل نەوتى ماڵان.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو کەسانەى کە پێشتر پارەکەیان داوە، بڕی کەمکراوەی پارەکەیان لەڕێگەی بریکارەکانەوە له‌كاتى وه‌رگرتنى نه‌وته‌كه بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.
بڕیاری دابەشكردنی نەوت لە كاتێكدایە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی دووەمی بۆ باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتییان بڕیاری دا بە پێدانی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتییان و ئەمڕۆش بڕیارە دەست بكرێت بە دابەشكردنی.
بەهۆی تەنگژەی دارایی هەرێمی كوردستان، ماوەی چوار ساڵە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان وەستاوە.