ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێیه‌م كاروانى هێزه‌كانى ڕووسیا و تورکیا دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌نه ڕۆژئاوای کوردستان له‌ناوچه‌ى گرکێلهكێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكى چه‌ندان گوندنهوه به‌ردباران و پێلاویان تێ ده‌گرن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییهى توركیا كردوویه‌تى، ئه‌وانیش به‌رپه‌چیان ده‌ده‌نه‌وه و چه‌ندان قوربانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
زرێپۆشێكی سوپای توركیا یه‌كێك له هاووڵاتییه‌كانى كردووه‌ته ژێره‌وه
له‌وباره‌یه‌وه، مسته‌فا بالی به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ڕای گه‌یاندووه، "له ئاكامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن سوپای توركیاوه، له دێریك - مالكییه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵات گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا و 10 خۆپێشانده‌ری كورد بریندار بوونه".
مسته‌فا بالی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ره‌وه، نوسیوویه‌تى، "له دێریك - مالكییه، سوپای توركیا ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه دژی كاروانێكی سوپای توركیا خۆپێشاندانیان كردبوو، زرێپۆشێكی سوپای توركیا، یه‌كێك له هاووڵاتییه خۆپێشانده‌ره‌كانی كردووه به ژێره‌وه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه".
ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" كە توركیا بە پشتگیری هێزی ئیسلامی سووری سەر بە توركیا لە نۆی تشرینی یەكەمی 2019 دەستی پێكرد، تا كۆتایی هەمان مانگ، واتە هه‌شت ڕۆژ پێش ئێستە، توانیویەتی 2.18%ـی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە داگیر بكات كە دەكاتە چوار هەزار و 76 كیلۆمەتر چوارگۆشە.
لە ئێستەدا نەخشەی هەژموونی سەربازی لە سووریا بەمجۆرەیە، 62.22%ـی خاكی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشاڕ ئەسەد دایە، 25.67%ـی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایە، 12.12%ـی لە ژێر دەسەڵاتی گروپە توندڕۆكانی ئۆپۆزسیۆنی سووری دایە كە بەشی زۆریان سەر بە توركیان.