سه‌ردانه‌كه‌ى ئیڤانكا تره‌مپ بۆ مه‌غریب هه‌راى نایه‌وه، چونكه ژنێكى به ته‌مه‌ن كاتێك ئیڤانكاى بینى ده‌ستى ماچ كرد و مه‌غریبییه‌كان تووڕه‌ن و ئه‌مه به سووكایه‌تى ده‌زانن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
یۆرۆنیوز، ئیڤانكا تره‌مپ له چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى مه‌غریبى كردووه و داوه‌تى خاوه‌نێكى شاهانه بووه كه له‌لایه‌ن شاى مه‌غریبه‌وه بۆى رێكخراوه.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئیڤانكا ویستوویه‌تى له كولتوور و فۆلكلۆرى ئه‌م وڵاته شاره‌زا بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانى سه‌ردانى بازاڕه میلییه‌كانى كردووه، له‌و كاته‌دا سه‌ماى له‌گه‌ڵ ئاوازه میلییه‌كان كردووه و قسه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه.
ماچه‌كه خه‌ڵكى مه‌غریبى توڕه كردووه
كه‌چى له هه‌موو ئه‌مانه وێنه‌یه‌كى ئیڤانكا خه‌ڵكى مه‌غریبى تووڕه كردووه، چونكه ژنێك ده‌ستى ماچ ده‌كات و دواتریش ئیڤانكا له ئامێزى ده‌گرێت.
ئیڤانكا تره‌مپ له ساڵى 1981 له دایك بووه و كچى گه‌وره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه، وێڕاى به‌شداربوونى له كاره ئابوورییه‌كانى باوكى، له بوارى گه‌شه‌پێدان و بایه‌خدان به ژیانى ژنان له وڵاتانى تازه پێشكه‌وتوو كار ده‌كات و پڕۆژه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.