یه‌كێك له رووداوه گرنگه‌كانى كۆتایى سه‌ته‌ى بیسته‌م، كه‌وتنى دیوارى به‌رلینه كه ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنى تێده‌په‌ڕێت، كه‌وتنى ئه‌م دیواره‌یش كۆمه‌ڵێك رووداوى تر‌ى به دواى خۆى هێنا و دواجار سیستمى سیاسیى دنیا گۆڕا.
"كه‌وتنى دیوارى به‌رلین" رووداوێكى ناوخۆى شارێك نه‌بوو، به‌ڵكو به رووداوێكى گرنگى مێژوویى داده‌نرێت، چونكه دواى كه‌وتنى ئه‌م دیواره له نۆى تشرینى دووه‌مى ساڵى 1989 سیستمى سیاسى دنیا گۆڕا و به رووخانى یه‌كێتى سۆڤییه‌تیش دنیا له سیستمى حوكمڕانى دوو جه‌مسه‌رى بوو به فره‌جه‌مسه‌رى. له‌لایه‌كى تریشه‌وه دیوارى به‌رلین وه‌ك زاراوه‌یه‌كى سیاسى له فه‌رهه‌نگ مایه‌وه، ئێسته‌یش بۆ گه‌لێك مه‌به‌ست به‌كار دێت.
به رووخانى دیواره‌كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات نه‌ما
دیوارى به‌رلین چى بوو؟
دواى كۆتاهاتنى جه‌نگى دووه‌مى جیهان و رووخانى ده‌سه‌ڵاتى نازى، ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن چوار وڵاته‌وه داگیر كرا. یه‌كێك له‌وان یه‌كێتى سۆڤییه‌ت بوو، كه پێڕه‌وى سیستمى شیوعى ده‌كرد و ئه‌وانى تریش فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا بوون، كه پێڕه‌وى سیستمى لیبڕالییان ده‌كرد، دواتر ئه‌وروپایش بوو به دوو به‌ش به‌شی رۆژهه‌ڵاتى له‌لایه‌ن شیوعییه‌كانه‌وه حوكمڕانى ده‌كرا، كه‌چى به‌شى خۆرئاواى له لایه‌ن لیبڕالییه‌كانه‌وه. به‌هه‌مانشێوه ئه‌ڵمانیایش بوو به دوو به‌ش ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات كه به كۆمارى ئه‌ڵمانیاى دیمو‌كراتى نا وده‌برا، شیوعى بوو. ئه‌ویتریش ئه‌ڵمانیاى یه‌كگرتوو بوو كه سه‌ر به رۆژئاوا بوو.
له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م وڵاتانى شیوعى هه‌ستیان به‌وه كرد به‌ره‌به‌ره خه‌ڵكه‌كه له ژێر ده‌ستیان راده‌كه‌ن و به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌چن، ئه‌مه له ئه‌ڵمانیا زۆر به زه‌قى و به ئاسانى رووى ده‌دا، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانى شیوعى بیریان له‌وه كرده‌وه دیوارێك له‌نێوان هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا دروست بكه‌ن. ئه‌و دیواره له ساڵى 1961 ته‌واو بوو. ئامانجى سه‌ره‌كیش كۆنتڕۆڵكردنى هاوتوچۆ بوو له‌لایه‌ن شیوعییه‌كانه‌وه.
چونكه به‌گوێره‌ى هه‌ندێك ئاماژه له ساڵى 1950وه تا 1961 نزیكه‌ى چوار ملیۆن كه‌س له ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و رۆژئاواكه‌ى رۆیشتوون.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئه‌م دیواره درێژه‌ییه‌كه‌ى 167 كیلۆمه‌تر بوو. له راپۆرتێكى ماڵپه‌رى
BBC ى هاتووه، به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵى 2017 بڵاو كراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 262 كه‌س له‌كاتى هه‌وڵى تێپه‌ڕبوونیان به‌م دیواره گیانیان له ده‌ست داوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانى شیوعى چه‌ندان ئامێرى كاره‌باییان و شێوازى تریان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له په‌ڕینه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن.
كه‌وتنێكى سه‌یر
هه‌رچه‌نده له كۆتایى هه‌شته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو سیستمى شیوعى له هه‌موو دنیا به‌ره‌و لاوازى ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌وه پێوه‌ندى راسته‌وخۆى به كه‌وتنى دیوارى به‌رلینه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو رووداوێكى بچووكتر كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌بوو، گۆنتر شاوبۆفسكى كه گوته‌بێژ و سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات بوو له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به هه‌ڵه گوتى، كوتوبه‌ندى هاتوچۆ له نێوان دوو ئه‌ڵمانیاكه هه‌ڵگیراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته هێشتا بڕیاریشى له‌سه‌ر نه‌درا بوو، كه‌چى خه‌ڵكه‌كه له دیواره‌كه نزیك بوونه‌وه و ئاژاوه دروست بوو ئینجا په‌ڕینه‌وه، ئه‌م رۆژه به مێژووى كه‌وتنى دیوارى به‌رلین داده‌نرێت.
گرنگى كه‌وتنى دیوارى به‌رلین
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى ئه‌وروپا و دنیا كه‌وتنى دیوارى به‌رلین كۆمه‌ڵێك ماناى هه‌یه، له‌وانه له‌گه‌ڵ كه‌وتنى دیواره‌كه سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات ده‌ستى له كار كێشایه‌وه و له ساڵى 1990 هیلمه‌ت كۆڵ وه‌ك راوێژكارى ئه‌ڵمانیاى یه‌كگرتووه هاته هه‌ڵبژاردن. كه‌وتنى دیوارى به‌رلین ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ كه‌وتنى سیستمى حوكمڕانى جه‌نگى سارد كه به سیستمى دوو جه‌مسه‌رى ناسرابوو، چونكه له‌لایه‌ن دوو جه‌مسه‌ره‌وه حوكمڕانى ده‌كرا، یه‌كه‌میان یه‌كێتى سوڤییه‌تى شیوعى بوو، دووه‌میان وڵاتانى لیبڕالى بوون ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا. بۆیه كه‌وتنى دیوارى به‌رلین ته‌نیا كۆتایی به مه‌ینه‌تى خه‌ڵكى شاره‌كه نه‌هێناوه، به‌ڵكو سیمبۆلێكه بۆ كۆتاهاتن به جه‌نگى سارد كه نزیكه‌ى 40 ساڵ بوو تارمایى به‌سه‌ر دنیا كێشابوو.
دروستكردنى دیوارى تر
له كاتێكدا 30 ساڵى ته‌واو به‌سه‌ر كه‌وتنى دیوارى به‌رلین تێده‌په‌ڕێت، له ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك دیوارى تر دروست ده‌كرێت له ئه‌مه‌ریكایش به هه‌مانشێوه. ئامانجى دروستكردنى ئه‌م دیوارانه‌یش هه‌مان ئامانجى كۆنه به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییه‌وه، ئه‌و كات دیوار له‌لایه‌ن ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك كۆچ نه‌كه‌ن، كه‌چى ئێسته به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وروپا به دروستكردنى دیواره‌كانى رێگرى له هاتنى په‌نابه‌ران ده‌كات كه به ملیۆنان ده‌ڕژێنه ئه‌وروپاوه و به ملیۆنان مه‌كسكیش ده‌ڕژێنه ئه‌مه‌ریكا.
دیوارى به‌رلین له 1961 دروست كرا و له 1989 رووخا
له‌وانه هه‌نگاریا به درێژى 155 كیلۆمه‌تر دیوارى له‌گه‌ڵ سڕبیا دروست كردووه، هه‌روه‌ها بولگاریا به درێژى 260 كلیۆمه‌تر دیوارى له‌گه‌ڵ توركیا دروست كردووه.