ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ست له رێیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌ی گوڵاڵه په‌یدا بوونه‌ته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیش ده‌ڵێ، ئه‌و قه‌ناس به‌ده‌ستانه ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان له نێوان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
کەمتەرخەمی پۆلیس و دەزگا تەناهییەکان بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەیان
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی تشرینی دووه‌م، لوقمان عه‌بدولقادر دانیشتووی ناوچه‌ی شێخ باوه له سنووری گوڵاڵه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، قه‌ناسێكی نادیار بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی جووتیارانی ناوچه‌ی شێخ باوه و ئیسڵاح له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه.
روونی ده‌كاته‌وه، هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی گوڵاڵه‌مان له‌و مه‌ترسییه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و هیچ به‌ته‌نگ داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتوون.
به‌شیر عهبدولاَ ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی گوڵاڵه به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه جووتیارانی ئیسڵاح و شێخ باوه ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
"هێزه ته‌ناهییه‌كانی گوڵاڵه پلانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆر لاوازه و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ بنه‌بڕكردنی رژد نییه" شێركۆ عه‌بدوڵا وای گوت.
هاوكات، نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ناوبه‌ناوی هێزه ته‌ناهییه‌كان ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌ڕه‌وێننه‌وه.
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 گوڵاڵه و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 كه‌وتنه ده‌ست میلیشیاكانی عێراق و به‌هۆی دروستبوونی بۆشایی هێزی پێشمه‌رگه دۆخی ته‌ناهی ئه‌و ناوچانه ناجێگیره.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی