میرێكى ناودارى شانشینى عه‌ره‌بستانی سعوودى به ماچكردنى سه‌رى ئه‌ساڵه له‌ناو ئاهه‌نگێك هه‌رای له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان دروست كرد و به‌هۆیه‌وه ئه‌ساڵه و ئهمیركه ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌و باریه‌وه دا.
عه‌بدولڕه‌حمان كوڕى موساعد میرێكی خانه‌واده‌ی پاشای سعوودهیهیه، دواى ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كى ئابڕووبهرانى بڵاو كرابوویه‌وه كه تێدا داوا له ئه‌ساڵه ده‌كات ڕێى بدات ماچى بكات، به‌و هۆیه‌وه ئه‌ساڵه نزیك ده‌بێته‌وه و سه‌رى ماچ ده‌كات، ئه‌ساڵه له‌خۆشیدا ده‌ستى ئه‌میره‌كه ماچ ده‌كات.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدا ئه‌م ڕووداوه ڕووی داوه كه ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، به‌شداریى له شه‌وه ئاهه‌نگێكى "شه‌وانى تیر" له زنجیره فێستیڤاڵى ڕیازى ئه‌و وڵاته كرد كه تێدا بڕیاره هه‌ر جاره و بۆ كرانه‌وه‌ى هونه‌ر له‌و وڵاته هونه‌رمه‌ندێكى ناودارى عه‌ره‌بى بێت و گۆرانى بڵێت.
ئه‌ساڵه و ئهمیركه ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌و باریه‌وه دا
میر عه‌بدولڕه‌حمان له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى میدیا عه‌ربییه‌كان نووسیویه‌تى، پێوه‌ندیى من و خانه‌واده‌ى ئه‌ساڵه بۆ زیاتر له 25 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و له ڕیزى ته‌مه‌نى كچهكانمدایه، من پێم گوت بۆ ماندووبوونهكهى ڕێز له هونه‌رى ده‌گرم و سه‌رى ماچ ده‌كه‌م و ئه‌ویش به هه‌موو ڕێزه‌وه ڕ‌ازى بووه، تكایه بابهتهكان له‌وه زیاتر گه‌وره مه‌كه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌ساڵه زۆر به ساردى و ساده‌یى نووسیویه‌تى، ماچكردنهكهت زیاتر گه‌وه‌رى كردم میرى خۆشه‌ویستم، به‌و هۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین هێرش بۆ سه‌ر ئه‌ساڵه كراوه.
ئه‌ساڵه نه‌سری ته‌مه‌ن/ 50 ساڵه/، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له دایكبووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌هۆی خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژی و هه‌وادارێكی زۆری له‌دنیادا هه‌یه.