له‌كاتێكدا ڕۆژانه ده‌یان ڕووداوی جۆراوجۆر له شاری سلێمانی ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام پۆلیسی سلێمانی زانیاریی نادركێنی و ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
ته‌نیا له‌و نۆ ڕۆژه‌ی ئه‌م مانگه چوار ڕۆژ هه‌واڵی پرسه‌نامه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه
په‌یجی پۆلیسی سلێمانی له‌كاتێكدا پێویست بوو، ڕۆژانه ڕووداوه‌كانی سلێمانی بگوازێته‌وه، به‌ڵام جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی پرسه‌نامه بۆ كه‌سوكاری كارمه‌نده‌كانیان، هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی شاره‌كه تێدا نییه.
"وشه" به‌مه‌به‌ستی كارێكی ڕۆژنامه‌وانی سه‌ردانی په‌یجه‌كه‌ی كرد و ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا له‌و نۆ ڕۆژه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، چوار ڕۆژ هه‌واڵی پرسه‌نامه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌ناو ئه‌و بڵاوكراوانهیشدا یه‌ك هه‌وڵی گرتنی تۆمه‌تبارێكی تێدایه.
به‌پێی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویسته ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی سه‌ر به دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمین به‌رده‌وام چالاكییه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت ده‌زگایه‌كی ته‌ناهیی وه‌ك پۆلیسی سلێمانی كه ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی "پرسه‌نامه" نییه.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر پێوه‌ندی به نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی په‌یامنێری "وشه"یش له سلێمانی ڕۆژانه چه‌ندان ڕووداوی شه‌ڕ و دزی و برینداركردن له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام پۆلیس نایخاتهڕوو.