وه‌لید تۆفیق هونه‌رمه‌ندی لبنانی دواى دابڕانێكى زۆر له بوارى هونه‌رى و دووركه‌وتنه‌وه له گۆرانى بڕیارێكى سه‌یر له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌دات و پێى وایه ئه‌مجاره گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌كته‌ر باشتر ده‌بێت بۆ ناو بوارى هونه‌رى.
میدیاى لبنان 24 له‌باره‌ى ده‌ركه‌وتنه نوێیه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندی لبنانی وه‌لید تۆفیق ئاشكراى كردووه، وه‌ك میوانى شه‌ره‌ف له ڕووداوه‌كانى دوو ئه‌ڵقه‌ى درامایى ناودارى مه‌غریبى "دابا تزیان" كه له ڕۆڵگێڕانى سه‌ره‌كى هونه‌رمه‌ندان نه‌زھه ڕكراكی و محه‌مه‌د جه‌من كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌باحى هونره‌ییه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه، بڕیاره له 15ى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان نمایش بكرێت.
ئه‌وه‌یش رٍوون كراوه‌ته‌وه كه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی وه‌لید تۆفیق بۆ ڕه‌مه‌زانى ساڵى ئاینده له كه‌ناڵى "mbc" درامایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌بێت وه‌ك ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
ئه‌مجاره گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌كته‌ر باشتر ده‌بێت
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی وه‌لید تۆفیق بۆ پشتڕاتكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى میدیاكان ساتى گه‌یشتن و به‌خێرهاتنى خۆى له فڕۆكه‌خانه‌ى مه‌غربی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو كردوووه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی وه‌لید تۆفیق، ته‌مه‌ن /65 ساڵه/، له وڵاتى لبنان له‌دایك بووه، هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ شاجوانى لبنانى ساڵى 1990 كردووه به‌ناوى جۆرجینا كه به‌جوانترین خانمى عره‌ه‌بى ئه‌و كات هه‌ڵبژێردرا، خاوه‌نى كوڕ و كچێكه، له خانه‌واده‌یه‌كى ئاینى هاتووه‌ته دنیاوه، له ساڵى 1974ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه، یه‌كێكه له ئه‌ستێره نیشتمانییه‌كانى لبنان ووه‌ك هونه‌رمه‌ندى ڕه‌سه‌ن ته‌ماشا ده‌كرێت، خاوه‌نى 12 ئه‌لبوومى هونه‌ریین و چه‌ندان كلیپى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه.