به مه‌به‌ستی رێكخستن و نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغیی هاوولاَتییهكی شاره‌دێی شێلادزێ، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هۆڵێكی مودێرن بۆ پرسه‌كان دروست ده‌كات و به ته‌واوكردنی ئه‌و هۆڵه هاوولاَتییان ده‌توانن به‌بێ به‌رانبه‌ر پرسه‌كان له‌وێ ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی پرسه له مزگه‌وته‌كان.
بێوار مامیسی ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیی پڕۆژه‌ی دروستكردنی هوڵی پرسه‌كان له شاره‌دێی شێلادزێ به "وشه"ی راگه‌یاند، پرسه‌كان له مزگه‌وت به چه‌ندان كه‌موكوڕییه‌وه و كه‌می خزمه‌تگۆزاری به‌رێوه ده‌چێت كه پێویسته له‌كاتی پرسه‌دا خزمه‌تی زۆر بۆ هاوولاَتییان بكرێت.
به مه‌به‌ستی رێكخستن و نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ هاووڵاتییان له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پرسه‌كان
روونیشی كرده‌وه كه به مه‌به‌ستی رێكخستن و نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ هاووڵاتییان له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پرسه‌كان، هاوولاَتیهكی شاره‌دێی شێلادزێ به‌ناوی به‌نگین رێكانی، هولێكی تازه و نوێ و مودێرن دروست ده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی بێوار دروستكردنی ئه‌و هوڵه ده‌بێته هۆكارێك بۆ نه‌هێشتنی پرسه‌كان له مزگه‌وت و نه‌هێشتنی روتین و كه‌موكوڕی، هه‌روه‌ها هه‌موو پرسه‌كان به‌بێ به‌رانبه‌ر له‌و هوڵه وه‌رده‌گرێت ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری وه‌كو ئاو و كاره‌با و كرێكار هاوكاری خاوه‌ن پرسه‌كان ده‌كات.
شێلادزێ به دووری 95كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژههلاَتی شاری دهۆك، نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س تێدا ده‌ژین، پێكهاتووه له 92 گوند، بهلاَم به‌هۆی بۆردمانه‌كانی توركیا ته‌نیا حه‌وت گوندی ئاوه‌دانن.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری