له‌ناو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شه‌ڕ ڕووی دا و دوو كه‌س كوژراون و دوو كه‌سی تریش برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، له‌ناو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه له سنووری "به‌عشیقه"ی سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش شه‌ڕ ڕووی داوه و له ئه‌نجام دا، شه‌ڕه ته‌قه بووه.
شه‌ڕ له‌ناو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 له‌سه‌ر پۆست بووه
سه‌رچاوه‌ك كه له‌به‌ر هه‌ستیاری پۆسته ئیدارییه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه به "وشه"ی گوت، شه‌ڕ له‌ناو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 له‌سه‌ر پۆست بووه، ڕائیدێك ئاماده‌نه‌بووه شوێنه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی تر چۆڵ بكات و له ئه‌نجام دا شه‌ڕ ڕووی داوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ویتسوویه‌تی پۆسته نوێیه‌كه وه‌ربگرێ ناوی موقه‌ده‌م سه‌باحه، به‌ڵام كه‌سێكی تر به‌ناوی مسته‌فا ڕای نه‌بووه شوێنه‌كه‌ی بۆ چۆڵ بكات و له ئه‌نجام دا برایه‌كی موقدم مسته‌فا ته‌قه لهرائید سه‌باح ده‌كات و ده‌ست به‌جێ ده‌یكوژێت.
شه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بووه و به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" دوو كه‌س كوژراون و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون.
هێزی 70ی پێشمه‌رگه سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و به‌سه‌ر باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی دابه‌ش بوون، به‌گوته‌ی قسه‌ی شاره‌زایان پێوه‌ندی خراپی ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هێزه هه‌یه.