نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌ندێك سوودی بۆ مرۆڤ هه‌یه و وه‌كو وه‌رزشكردنێكه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌نی قورس و كاركردن له بوارێكی له‌مجۆره، زیانی زۆر به بۆڕییه‌كانی خوێن و ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
شاره‌زایانی
ته‌ندروستی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وه‌رزش و چالاكی جه‌سته‌یی و به‌رزكردنه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رزشكردن زۆر سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌نی قورس بووه حاڵه‌تێكی هه‌میشه دووباره و هه‌موو ڕۆژ كارێكی له‌مشێوه‌یه بكه‌ن، ئه‌وا زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری مه‌رگی پێشوه‌خت زۆر نزیك ده‌كاته‌وه.
زۆر هه‌ڵگرتنی ته‌نی به‌رز تووشی مردنی له‌ناكاوتان ده‌كات
پزیشكانی پاریس بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 10 هه‌زار كه‌س كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵگرتنی ته‌نی قوڕس بۆ سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ بزانن، له ئه‌نجام دا بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌م كاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش به‌گشتی و دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن و ده‌مار و بڕبڕه‌كانی مل و پشت دروست ده‌كات، چونكه په‌ستانی زۆریان ده‌كه‌وێته سه‌ر، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ئێسك و بڕبڕه‌ی پشت و دڵ و بۆڕی خوێن و ده‌ماره‌كان بن، كه سه‌ره‌نجام مرۆڤ به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات، بۆیه ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه دووركه‌وینه‌وه له زۆر به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌نی قورس.