پارێزگاری شاری بحیره‌ی
میسڕ بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له پزیشكێكی میسڕی ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ته‌ی بۆ نه‌خۆشێكی ئافره‌ت نوسیوه و له شوێنی ناوی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر له ڕه‌چه‌ته‌كه ته‌نیا نووسیویه‌تی پێویستی به هیچ نییه.
ئه‌و پزیشكه له نۆرینگه‌كه‌ی ئافره‌تێكی پشكنیوه كه به‌ده‌ست ئازاره‌وه ناڵاندوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه سووربووه له‌سه‌ر بوونی ئازار له جه‌سته‌ی و داوای لێكردووه ڕه‌چه‌ته‌یه‌كی بۆ بنووسێ، تا ده‌رمانی ئازارشكێن وه‌ربگرێ، به‌ڵام ئه‌و له‌جیاتی ئازارشكێن، كاغه‌زێكی ڕه‌چه‌ته‌ی پێداوه كه له‌سه‌ری نووسراوه پێویستی به هیچ نییه.
ڕه‌چه‌ته‌ی به ژنێكی نه‌خوێنده‌وار دابوو و داوای كردبوو هیچ ده‌رمانێكی پێ نه‌درێت
ئه‌مه وه‌ك جۆرێك له گاڵته‌كردن به نه‌خۆش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكدرایه‌وه، چونكه ژنه‌كه چووه‌ته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك و ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكه‌كه‌ی پێشانداون، به‌ڵام ئه‌وان هیچ ده‌رمانیان پێ نه‌داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنه‌كه خوێنده‌واری نه‌بووه و نه‌یزانیوه باسه‌كه چییه و بۆچی ڕه‌چه‌ته‌یش به ده‌رمانخانه‌كان ده‌دا، به‌ڵام ده‌رمانی پێ ناده‌ن.
دواتر كه بێ ئومێد ده‌بێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه منداڵه‌كانی ڕه‌چه‌ته‌كه‌ی ده‌خوێننه‌وه و له بابه‌ته‌كه ده‌ده‌ن و وێنه‌ی ڕه‌چه‌ته‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و زۆر به‌ربڵاو ده‌بێ، دواجار پارێزگاری شاره‌كه بڕیاری لێكۆڵینه‌وه له پزیشكه‌كه ده‌رده‌كات و دووپاتی كرده‌وه كه توندترین سزا به‌سه‌ر پزیشكه‌كه ده‌سه‌پێنریت.