پێشڤه‌چوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكوری سووریا و ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردن و وه‌ستاندنی ئاگربه‌ست به ده‌سپێشخه‌ری وڵاتانی زلهێز، هه‌نگاوه‌كانی پێشووی توركیامان بیر دێنێته‌وه، كاتێك به‌هه‌مانشێوه ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراو و دواجاریش وڵاتان ڕازی بوون لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆن له سووریا داببڕن و بیخه‌نه سه‌ر توركیا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جه‌نگێكیش دروست ببێت، پرسه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا جارێكی تر جیۆپۆله‌تیك ڕۆڵ ده‌گێڕێ، له ڕازیكردنی وڵاتانی زلهێز بۆ ئه‌وه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایش له‌لایه‌ن توركیاوه سیناریۆی ویلایه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رۆنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێته‌وه؟
له نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر توركیا هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و دژ به هێزه كوردییه‌كان ده‌ست پێ كرد، دوای هه‌شت ڕۆژ ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ واشنتن و مۆسكۆ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر به فه‌رمی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا، تا له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه و توركیا ناوچه‌ی ئارام له‌و سنوورانه دروست بكات.
هه‌روه‌ها ڕووسیایش ماوه‌ی 150 سه‌عاتی به هه‌سه‌ده دا، بۆ ئه‌وه‌ی به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری نێوان توركیا و سووریا به‌ره‌و قووڵایی خاكی سووریا بكشێنه‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا و توركیا له ناوچه‌كه ده‌ستیان به گه‌ڕان و سووڕانه‌وه كرد، به ئامانجی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ ئه‌و سێ ملیۆن په‌نابه‌ره سوورییه‌ی كه له توركیا ده‌ژین.
هه‌شتا ساڵ پێش ئێسته توركیا لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆنی سووریای داگیر كرد
هه‌رچه‌نده كورده‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كه‌وتنه گفتوگۆ و هێزه‌كانی دیمه‌شق چوونه ناوچه‌كه و بڵاوبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه ڕێگری له داگیركاری توركیا، چونكه ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و واشنتن گه‌یشتبووه گفتوگۆ به تایبه‌ت ڕووسیا گه‌وره‌ترین هه‌ژموونی به‌سه‌ر سووریا و خودی دیمه‌شقیش هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه دۆخه‌كه وه‌كوخۆی مایه‌وه و توركیا به‌رده‌وامه له شوێنپێ قایم كردن له ناوچه‌كه.
ئه‌وروپییه‌كان به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نكه‌ره به ڕه‌وانه‌كردنی ئاواره‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا وایكردووه، نه‌توانن هه‌نگاوی توندتر دژی ئه‌نكه‌ره بگرنه‌به‌ر و ناچارن ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێست و سه‌ركۆنه‌كردن له ڕێی لێدوانه‌وه بۆچوونه‌كانیان ده‌رببڕن، به‌ڵام توركیا و وڵاتانی زلهێز به تایبه‌ت ڕووسیا ده‌یانه‌وێ ڕێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه زیندوو بكه‌نه‌وه كه له 1998 به نێوه‌ندگیری میسڕ و ئێران له نێوان توركیا و سووریا واژووكراوه، تێیدا ماف به توركیا ده‌دا بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌كانی كورد به قووڵایی پێنج كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكی سووریاوه.
توركیا ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كورد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریایه بۆ ناو خاكی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌مه ئامانجێكی ڕووكه‌شه، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و ناتۆ به گشتی پێشنیازیان كرد كه ناوچه‌ی ئارام به سه‌رپه‌رشتی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكرێ، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره به توندی ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌مه‌یش خواست و ویستی شاراوه‌ی توركیای بۆ داگیركردنی ناوچه‌كه بۆ دنیا خسته ڕوو، كه جیا له‌و دوو بیانووه توركیا ئامانجێكی تری هه‌یه، ئه‌ویش داگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌یه.
داگیركردنی ئه‌و ناوچه كشتوكاڵیانه‌ی كه‌ناری ڕووباری فورات، بۆ توركیا كه كه‌رتی كشتوكاڵی ڕۆژ دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه، قازانجێكی گه‌وره‌ی ئابووریشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، جیا له‌وه‌ی له رووی سیاسی و سنووره‌وه به ته‌واوی هه‌ژموون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا ده‌سه‌پێنێت.
به‌هۆی پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی توركیاوه، مه‌ترسی هه‌یه زلهێزان به داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستانیش ڕازی بن
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و خواسته شاراوه‌یه‌ی توركیا دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆنه كه پازده‌یه‌م پارێزگای سووریا بوو، چونكه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆن سه‌ر به ویلایه‌تی حه‌له‌ب بوو، بۆیه وه‌ك به‌شێك له خاكی سووریا تۆماركرا له‌لایه‌ن وڵاته براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، به‌ڵام دواتر توركیا فشاره‌كانی توند كرد و ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه و هێرش كرد، پاش ئه‌وه‌ی له 1939 فڕه‌نسییه‌كان له سووریا كشانه‌وه، ئه‌مجاره توركیا هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه دووباره ده‌ست پێ كرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یشی له هێزه‌كانی ئه‌وروپا و براوه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهان كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆن نه‌خرێته سه‌ر توركیا، ئه‌وا سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتنه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و جارێكی تر له‌گه‌ڵ یۆنانییه‌كان ده‌كه‌وێته شه‌ڕه‌وه و ئاژاوه و ئاڵۆزی له گه‌رووی بۆسفۆر دروست ده‌كات، كه ده‌ریای ڕه‌ش به ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه ده‌گه‌یه‌نێت.
توركیا ناوی لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆنی كرده پارێزگای هاتای و ئه‌نتاكیایشی وه‌ك پاته‌ختی ئه‌و پارێزگایه ناوبرد و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی له‌و ناوچانه به‌رنه‌دات و هێزه‌كانی لێ نه‌كشانده‌وه و دواجار وه‌ك ئه‌مر واقیعێك وڵاتان به‌و خواسته‌ی توركیا ڕازی بوون و ئێسته‌یش لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆن له سنووری خاكی توركیایه به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هاوپه‌یمانان له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له ناوچه‌كه دایانڕشتوو و له واقیع هێلیان به‌سه‌ر ناوچه‌كان كێشا و به‌سه‌ر چه‌ندان ده‌وڵه‌ت دابه‌شیان كرد.