دادگای سلێمانی به فه‌رمی بڕیاری دا ڕۆژی یەکشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی دۆسیه‌ی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه بچێت و كه‌سوكاری سێوانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌مانه‌وێ دوای دادگاییكردنه‌كان ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه بۆ هاووڵاتییان نیشان بدرێت.
دادگاییەکە 17ی تشرینی دووەم لە دادگای یەکی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوە دەچێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی تشرینی دووه‌م، دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی دادگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی شەمووی هه‌فته‌ی داهاتوو 17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی دانیشتنی كه‌یسی سێوان قادر له دادگای یه‌كی تاوانه‌كانی سلێمانی ده‌ستنیشان كراوه.
شه‌فیق نووری مامی سێوان قادر بۆ "وشه" گوتی، له لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه به فه‌رمی ڕۆژی دادگایی دۆسیه‌ی سێوان قادر دیاری كراوه و یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه ده‌چێت به ئاماده‌بوونی تاوانباری دۆسیه‌كه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ڕۆژی دادگاییه‌كه تاوانباری یه‌كه‌م "دیار مه‌جید" له دانیشتنی دادگا ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و دۆسیه‌یه به‌هۆی هه‌ستیاری به دانیشتنێكی دادگا یه‌كلا نابێته‌وه و پێویستی به چه‌ند دانیشتنێك ده‌بێت تا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت.
"هیوادارین له ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕووی ڕاستی ئه‌و ڕووداوه بۆ هاووڵاتییان و ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت و له لایه‌ن دادوه‌ره‌كانه‌وه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی تاوانبار ئاشكرا بكرێت". شه‌فیق نیووری وای گوت.
ساڵێك پێش ئێسته و له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م، له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵی خۆیان ئاگریان تێبه‌ر بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا، سێوان دوای یه‌ك هه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا و پێش گیان له ده‌ستدانی باسی له‌وه كردبوو كه دیاری مێردی ده‌ستی له سووتاندنه‌كه هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی