داوایەك ئاراستەی پارێزگاری هەولێر دەكرێت

:: PM:02:04:12/11/2019 ‌
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بۆ پارێزگاری هەولێر پێشنیاری وەستانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرووی چوار تۆنی دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی تشرینی دووەم، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بۆ پارێزگای هەولێر داواكراوە، رێگاكانی دەرەوەی هەولێر بۆ ناو شار بەڕووی بارهەڵگر ڕابگیرێت و پێویستی بە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە.

لە داواكارییەكەی هاتوچۆی هەولێر هاتووە، داوا دەكەین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تا سەعات نۆی بەیانی نەتوانێت بێتە ناو شار لە كاتێك ئێستە بەیانییان لە سەعات حەوتی بەیانی داخل دەبن.

ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تا سەعات نۆی بەیانی نەتوانێت بێتە ناو شار
لە بارەی هۆكاری ئەو داواكارییە ڕوونكراوەتەوە، ئەو كاتە دەوامی فەرمانبەران و زۆرترین فەرمانبەر لە سەعات حەوتی بەیانی بۆ سەعات نۆ دەچنە سەر كارەكانیان.

لە نووسراوەكە ڕوونكراوەتەوە ئۆتۆمبێلی سەرووی چوار تۆنی و زیاتر پێویستە هاتوچۆكردنی ڕابگیرێت لەو كاتە بۆ كارئاسانی هاووڵاتییان و شوفێران.
 
رۆژانە لە شەقامەكەی گەڕِانەوە بۆ ناو هەولێر جەنجاڵییەكی زۆر دروست دەبێت لە كاتی چوونی فەرمانبەران بۆ دەوام و بەشێكی زۆری كێشەی فەرمانبەرانیش درەنگ كەوتنیان بەهۆی جەنجاڵی شەقامەكان دەگەڕێننەوە.






وشە - رامیار جەواد