خۆپێشانده‌رانى عێراق له جینین پلاسخارتى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توڕه‌ن و به لایه‌نگرى حكوومه‌تى عێراق تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن و داواى لادانى ده‌كه‌ن.
دوێنێ دووشه‌م جینین پلاسخارتى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌وه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دواى سه‌ردانێكى بۆ لاى عه‌لى سیستانى مه‌رجعى باڵاى شیعه له عێراق، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به‌ست و تێیدا باسى له هه‌ڵوێسته‌كانى عه‌لى سیستانى كرد له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه عێراق تێى كه‌وتووه.
پلاسخارت باسى له‌وه كرد، عه‌لى سیستانى له گفتۆگهكهى باسى له‌وه كردووه نابێت بێ جێبه‌جێكردنى داواكانیان، خۆپێشانده‌رانى عێراق بچنه‌وه ماڵه‌كانیان، دواتریش سیستانى به پلاسخارتى گوتووه، ئه‌گه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان بۆ ته‌نگژه‌ى عێراق نییه ئه‌وا ئه‌وان رێگه‌ى تر تاقى ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له گێڕانه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى سیستانى، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، سیستانى زۆر نیگه‌رانه له‌و توندوتیژییه‌ى ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت و دووپاتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌وا بارودۆخه‌كه به قۆناغێكى ترسناك ده‌گات.
نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به لایه‌نگرى حكوومه‌تى عێراق تۆمه‌تبار ده‌كرێت
دواى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ئه‌م ژنه به‌رپرسه نێوده‌وڵه‌تییه، نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ى پلاسخارت و سیستانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و هیچ لێدوانێكى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو دووپاتى له‌سه‌ر زۆربه‌ى خاڵه‌كان كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ى عێراقییه‌كانى توڕه‌كردووه كۆنگره‌كه‌ى دوێنێى پلاسخارت نه‌بووه، به‌ڵكو په‌یامێكه كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
جیا له‌وه‌یش خۆپێشانده‌ران نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه لایه‌نگرى عێراق ده‌كات و هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر كوشتن و برینداركردنى خۆپێشانده‌رانى عێراق رژد نییه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تى عێراقه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت.
شاندى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ماوه‌یه‌كه هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى عێراق پێشنیاز بكات، به‌ڵام تا ئێسته له‌ڕووى كرده‌نییه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێك له ئارا نییه، به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ماڵپه‌ڕى
BBC ى به‌ریتانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، عێراقییه‌كان ره‌خنه‌یان له رۆڵى پلاسخارت هه‌یه و پێیانوایه ئه‌و ژنه هه‌ڵوێستى ئاڵۆزه و روون نییه.
پلاسخارت له په‌یامێكدا له تویته‌ر ده‌ڵێ "په‌كخستنى ژێرخانى ئابوورى سه‌رچاوه نیگه‌رانییه‌كى زۆره، پاراستنى دامه‌زراوه گشتییه‌كان له ئه‌ستۆى هه‌موو لایه‌ك دایه. هه‌ڕه‌شه‌كردن له داخستنى ئه‌و رێگه‌یانه‌ى ده‌چنه‌وه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و به‌نده‌ره‌كان ملیاران دۆلار زیانیهتى، ئه‌مه‌یش زیانێكى كوشنده‌یه بۆ ئابوورى عێراقه و رێگره له جێبه‌جێكردنى داوا رهوهكانى خۆپێشانده‌ران".
هاوڵاتیانى عێراق كۆمێنتێكى زۆریان بۆ ئه‌و په‌یامه نووسیوه، وێراى گاڵته‌پێكردن و توانج چه‌ندان كه‌س كۆمێنتى رژدیان بۆ نووسیوه و كۆى ره‌خنه‌كانیان ئه‌وه‌یه عێراق ژێرخانى نه‌ماوه و ئابوورییه‌كى داتهپیوى هه‌یه. له‌وانه كه‌سێك به‌ناوى ئه‌بو یاسر كۆمێنتى له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت نووسیوه به كورتى ده‌ڵێ ژێرخان نه‌ماوه و ئابوورى لاواز بووه و نه‌وتیش له‌لاى گه‌ل به‌هاى نه‌ماوه چونكه ته‌واوى داهاته‌كه‌ى ده‌چێته گیرفانى سیاسییه‌كان.
هه‌ڵوێسته ناڕۆشنهكانى پلاسخارت هۆكاره بۆ تۆمه‌تباركردنى
كه‌سێكى تر به ناوى ئه‌حمه‌د عوبه‌یدى بۆ پلاسخارت ده‌نووسێ " به‌داخه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جارێكى تر سه‌لماندى له‌گه‌ڵ گه‌لانى سته‌مدیده نییه". كچێك به‌ناوى دنیا كۆمێنتى بۆ پلاسخارت نووسیوه و ده‌ڵێ"هه‌ست ده‌كه‌م تۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى".
جگه له كۆمێنته‌كان زۆربه‌ى ئه‌و خۆپێشاندهرانهى قسه‌یان بۆ میدیاكان كردووه، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به لایه‌نگرى حكوومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، چونكه رۆژێك به‌ر له په‌یامه‌كه‌ى كوشتاره‌كه‌ى كه‌ربه‌لا روویداوه، ده‌یان كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژران، ئه‌وان ده‌ڵێن پلاسخارت بهرژدى باسى كوشتنى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى نه‌كردووه كه‌چى داواى پاراستنى ژێرخان ده‌كات كه ئه‌مه‌یش هاوهه‌ڵوێستییه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق.
پلاسخارت له 30 تشرینى یه‌كه‌م سه‌ردانى گۆڕه‌پانى ته‌حریرى كرد له به‌غدا، دواتر به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌ركرد كه ئه‌ویشیان خۆپێشانده‌رانى توڕه‌كرد، پلاسخارت گوتى "حكوومه‌ت له تواناى نییه ته‌نیا بهساڵێكى ته‌مه‌نى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات".
پلاسخارت كێییه؟
پلاسخارت سیاسه‌تمه‌دارێك و دیپلۆماتكارێكى هۆڵه‌ندییه و له نیسانى ساڵى 1973 له دایكبووه و له مانگى ئابى ساڵى 2018 كراوه‌ته نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
ئه‌زموونى كاركردنى پلاسخارت 20 ساڵ زیاتره و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان پۆستى گرنگى له حكوومه‌ت وپه‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا وه‌رگرتووه. ئه‌و ژنه له ساڵى 2012 بوو به یه‌كه‌م وه‌زیرى به‌رگرى ژن له وڵاته‌كه‌ى تا ساڵى 2017 له پۆسته‌كه‌ى مایه‌وه ئه‌مه‌یش ئه‌و كاته بوو كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتبوو.
نوێنه‌رى وڵاته‌كه‌ى بووه له چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌وانه له یه‌كێتى ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى و دواجاریش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیارێتى وه‌رگرتووه.