كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك له ناوازه‌ترین و تایبه‌تمه‌ندترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه سه‌رسامت ده‌كات و به به‌هێزتر ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ناسراوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی جۆری "4Runner"ی نمایش كرد، به‌ڵام جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر ئه‌م ئۆتۆمبێله تایبه‌تمه‌نده و له جۆری"Venture" كه به‌مانه‌ی سه‌ركێشی دێت و تایبه‌ته به ناوچه شاخاوییه سه‌خته‌كان كه هیج جۆره ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ بچێت بۆی.
دیزاینێکی تایبەتە و هێزێکی لە ڕادەبەدەری بۆ دانراوە کە تایبەتە بە ناوچە شاخاوییەکان
ئۆتۆمبێلی "فۆرڕه‌نه‌ر" جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری بۆدییه‌كه‌ی و بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌هێز كردووه كه ده‌گاته هێزی 800 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها به بزوێنه‌ری 5.0 لیتری دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆریشی هه‌بێ و توانای هه‌بێ به‌و شوێنانه سه‌ركه‌وێت كه به‌رز و سه‌ختن بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی تر. هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه به به‌هێزترین ئۆتۆمبێل ناوبانگ ده‌ركات.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.