رێكخراوی "وادی ئه‌ڵمانی" له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامه له خول و بلاَوكردنه‌وه‌ی رێنوێنی بۆ ژنان و مندالاَن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، پاش خوله‌كانی به‌رگدروو، روویان كردووه‌ته كردنه‌وه‌ی ناساندنی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزانی .
له لایه‌ن قوتابیانه‌وه پێشوازی گه‌رممان لێ ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، عاسی فروود نوێنه‌ری رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، تیمی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی له گونده‌كانی گه‌رمیان، له كردنه‌وه‌ی خول و پێدانی رێنوێنی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ڵمه‌ته‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئاشناكردنی قوتابیان به یاسای ژماره هه‌شتی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان.
زیاتر گوتی، له لایه‌ن قوتابیانه‌وه پێشوازی گه‌رممان لێ ده‌كرێ و هه‌ست ده‌كه‌ین تامه‌زرۆی ئه‌و خول و رێنوێنیانه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئارام ره‌حیم، به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌و چالاكیانه به هاوئاهه‌نگی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار به‌رێوه ده‌چێت.
رێخراوی وادی جگه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌و ڕێكخراوه خولی دروومانی بۆ ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تانی گونده‌كانی گه‌رمیان كرده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی