سه‌گێكی زیره‌ك دوای ڕاهێنانێكی زۆر له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه دواجار ده‌توانێ له ڕێی ئه‌و ژماره دوگمه‌یه‌ی بۆی دانراوه وشه‌كان به تۆماركراوی ده‌رببڕێ، داوای خواردن و حه‌زكردن له پیاسه و تینوویه‌تی و ده‌رچوون بكات و ئاره‌زوو و خواسته‌كانی بگه‌یه‌نێته خاوه‌نه‌كه‌ی.
كریستینا هانگه‌ر ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له كۆی 26 ساڵی ته‌مه‌نی دانا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه ئالیك خۆره‌كه‌ی به ناوی "ستیلا" فێری ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی بكات، ئه‌مه‌یشی له ڕێی دورستكردنی تابڵیتێكیزیره‌ك كرد كه 29 دوگمه‌ی له‌سه‌ره‌وه و هه‌ركات سه‌گه‌كه یه‌كێك له‌و شتانه بخوازێت، پێی پێوه ده‌نێ و داوای ئه‌و شته ده‌كات كه خواست و ئاره‌زووی لێیه‌تی.
ئه‌و ژنه پسپۆری زانستی زمان و ده‌ربڕینه له ئاژه‌ڵه‌كان و توانی دوای هه‌وڵدانێكی زۆر، داهێنانێكی گه‌وره بكات و ڕێیه‌ك بۆ سه‌گه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه هه‌سته‌كانی بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌رببڕیت.
نزیكه‌ی 29 وشه فێربووه و داوای خواردن و گه‌ڕان و هه‌موو پێویستییه‌كانی ده‌كات
له ڕێی ئه‌و داهێنانه‌وه
ستیلا ده‌توانێ به كریستینا بڵێ برسیمه و یان دڵخۆشم یان ده‌ترسم، یان ڕق و تووڕه‌ییم هه‌یه، یانیش حه‌زده‌كه‌م بچمه ده‌ره‌وه، یان تینوومه، یان حه‌ز به یاریكردن به ئاو و خۆشۆردن ده‌كه‌م.
سه‌ره‌تا كریستینا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕۆژانه به به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ ئه‌و وشانه‌ی به گوێی ستیلا چرپاندووه و دواتر به كردار جێبه‌جێی كردووه، واته كاتێك 20 جار وشه‌ی خواردنی پێ گوتووه، دوای ئه‌وه خواردنی بۆ هێناوه، پاشان ڕاهێنانی له‌سه‌ر دوگمه‌كان پێ كردووه و سه‌گه‌كه‌یش ده‌نگی كریستیانی له مێشكی خۆی تۆمار كردووه و ده‌زانێ كه ئه‌و شته‌ی ده‌یخوازیت، به دوگمه‌كان ده‌ستنیشانی بكات و كرته‌ی له‌سه‌ر بكات و داوای بكات.