گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رانبه‌ر سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌ڕانه‌وه‌یان و مانه‌وه‌یان له كێڵگه نه‌وتییه‌كان، مانای چییه و بۆچی تره‌مپ به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كات و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سووریا به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به وردی ده‌داته‌وه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به جلی گولـله‌نه‌بڕه‌وه له نێو ئۆتۆمبێلی هامڤی له بیابانه‌كانی سووریا له دۆخێكی سه‌خت دان، به ئامانجی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، به‌ڵام ماوه ماوه تره‌مپ بڕیاری جیا جیا ده‌رده‌كات و وه‌ك بڵێی یاریی به سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پاشه‌كشه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، له‌م شوێنه مه‌مێننه‌وه و بچن بۆ شوێنێكی تر، به دیاریكراوی ئه‌مه‌ریكا له سووریا خه‌ریكی چییه؟
مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان و ته‌واوی ئه‌فسه‌ره باڵاكانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بریتییه له له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش میلی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ی بی سی نیوز دووپاتی له مانه‌وه‌ی 500 تا 600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێش نۆی ئۆكتۆبه‌ر نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بوون.
تره‌مپ سه‌ربازانی سه‌رگه‌ردان كردووه و ڕۆژێك كشانه‌وه و ڕۆژێك ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه سووریا
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی میلی، پێشتر مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری له وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا به جۆرێكی تر وه‌ڵامی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كێڵگه نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بگرن له‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ئه‌گه‌ری زیندووبوونه‌وه و خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگانه بگرن، به‌ڵام پرسه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه، چونكه چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكیش له ناوچه‌ی ته‌نه‌فی سنووری نێوان عێراق و سووریا جێگیربوون، كه ئێران مایه‌وه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكات، تا بگاته ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
پرۆژه‌ی واشنتن بۆ سووریا له ئاڵۆزییه‌كی زۆر و ناڕێكخراویدایه و كه‌س نازانێ ئه‌مه‌ریكا چی ده‌كات له سووریا، چونكه سیاسه‌تی واشنتن ماوه‌یه‌ك پێشڤه‌چوونه له نێو پرسی سووریا و دواتریش پاشه‌كشه‌ی زۆر، بۆیه پرۆسه‌كان هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ به‌رنامه و پلانڕێژین، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بیر له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، كه له نێو بیابانه‌كان حكوومه‌تی تره‌مپ یاری تۆم و جێرییان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ڕێ نادات نه جێگیر بن نه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان.
له ڕاستیدا هیچ خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامی پرسیاری سیاسه‌ت و ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بوونی نییه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی و ئه‌مه‌ریكا و خودی تره‌مپیش نازانن له سووریا چی ده‌كه‌ن، بگره له نێو كۆشكی سپیش ناكۆكی و جیاوازی زۆر قووڵ له نێوان ڕاوێژكاران و تره‌مپ بوونی هه‌یه، له نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌یش به‌هه‌مانشێوه، هه‌موو ئه‌و ناكۆكی و جیاوازییانه‌یش له‌سه‌ر سیاسه‌تی واشنتنن به‌رانبه‌ر سووریا به تایبه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی.
كۆشكی سپی نایه‌وێ بوێرانه دان به‌و هه‌ڵه و بێ ستراتیجییه‌ی خۆی له سووریا بنێت، به‌ڵام له ڕاستیدایه ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسی یه‌كه‌مه له مانه‌وه‌ی دیكتاتۆر به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌و هه‌موو بۆردمان و كۆمه‌ڵكوژییه وه‌حشیگه‌رانه‌ی كه له ناوچه جیا جیاكانی سووریا ڕووی دا، له كاتێكدا ده‌یتوانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سووریا دروست بكات و دیموكراسی و حكوومه‌تێكی نزیك له ڕۆژئاوا له دیمه‌شق بخاته سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سووریا جیا له قازانج بۆ مۆسكۆ هیچ سوودێكی بۆ خودی واشنتن نییه
سه‌ره‌تا كۆشكی سپی پشتی ئۆپۆزسیۆنی سووریای گرت و دوای ئه‌وه‌ی هیچ ئومێدێكی له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان بۆ نه‌مایه‌وه، ئه‌مجاره چووه پاڵ هێزه‌كانی كورد و چه‌ك و كۆمه‌كی پێدان و مه‌شقی سه‌ربازی پێكردن، به‌ڵام دواجار ده‌ستی له‌وانیش به‌ردا، هه‌موو ئه‌مانه‌یش به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د و مۆسكۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه خه‌ریكه ته‌واوی سووریا ده‌كه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د له كاتێكدا پێشتر شه‌ڕی دژ به ئه‌سه‌د گه‌یشتبووه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی دیمه‌شقی پایته‌خت.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بێ كه سوودی ئابووری له سووریای بێ شه‌ڕ ببینێت، ئه‌وا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری ده‌ست ناكه‌وێ، كه تره‌مپ هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، چونكه له ئێسته‌وه ئێران و ڕووسیا ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سووریایان كۆنتڕۆڵ كردووه، ته‌نیا یه‌ك هۆكار ده‌مێنێته‌وه كه گومانی زۆری له‌سه‌ره تره‌مپ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مۆسكۆ ئه‌م كاره بكات، چونكه پێشتریش ڕاپۆرته‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه به هاوكاری ڕووسیا له 2016 توانیویه‌تی به‌سه‌ر هیلاری كلینتن سه‌ر بكه‌وێ و ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌نگه ئه‌مه‌یش وه‌ڵامی ئه‌و چاكه‌یه بێ، كه پوتین به‌رانبه‌ر تره‌مپ ئه‌نجامی داوه.