له‌ژێر دروشمی "زانین ئاینده‌ی گه‌لانه" سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكیی دهۆك، ئاهه‌نگی خولی حه‌وته‌می ده‌رچووانی گێڕا كه تێیدا بڕوانامه‌یان به‌سه‌ر نزیكه‌ی سێ هه‌زار ده‌رچوو دابه‌ش كرد.
له‌م خوله دوو هه‌زار و 834 قوتابی له هه‌شت به‌شی په‌یمانگا و شه‌ش به‌شی كولیژ ده‌رچوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌گڤان ره‌شید به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌ژێر دروشمی زانین ئاینده‌ی گه‌لانه، حه‌وته‌مین خولی ده‌رچوونی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌ڕێوه چوو.
زیاتر گوتی، له‌م خوله دوو هه‌زار و 834 قوتابی له هه‌شت به‌شی په‌یمانگا و شه‌ش به‌شی كولیژ ده‌رچوون، بڕوانامه‌ی دیبلۆم و به‌كالۆریۆس له‌لایه‌ن راگرانی ئه‌و به‌شانه پێشكه‌ش كران.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌می رابردوویش زانكۆی دهۆك بڕوانامه پێشكه‌ش به چوار هه‌زار و حه‌وت قوتابی كرد و زانكۆی زاخۆ بڕوانامه پێشكه‌ش به هه‌زار و نۆ قوتابی كرد.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری