پۆلیسی سۆران ڕای گه‌یاند، ئه‌مشه‌و كرێكارێك دیوار به‌سه‌ریدا ڕووخا و گیانی له ده‌ست داوه. كرێكاره‌كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سۆران، ئه‌مشه‌و دیوارێك رووخاوه و كریكارێكی روژهه‌ڵاتی كوردستان كه خه‌ڵكی ئورمییه به ناوی ( ئ . ق س ) له‌دایكبووی 1965 گیانی له ده‌ست دا.
ئێسته ته‌رمی كرێكاره‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا
پۆلیس ده‌ڵێ، كرێكاره‌كه خێزانداره و خاوه‌ن شه‌ش منداڵه، دیواره‌كه له گه‌ره‌كی به‌رگوان ڕووی داوه و ده‌ست به‌جێ تیمێكی رزگاركردنی بنكه‌ی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه ئێسته ته‌رمی كرێكاره‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا و ئاگه‌داری كه‌س وكاریان كرا له ئورمییه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك كرێكار ده‌بنه قوربانی و سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستانیش داوا ده‌كات كه بیمه بۆ كرێكاران دابین بكرێ.