تامر حوسنی گۆرانیبێژی میسریی ناودار، له ڕۆژى له دایكبوونى هاوسهركهیدا، گۆرانیى "یا بنت الإیه"ی بۆ ده‌ڵێت، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى به لهبهرنهكردنى گۆرانییه‌كه‌ى ده‌بێته گاڵته‌جاڕى میدیا هونه‌رییه عه‌ره‌بییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش دەهەژێنێ.
شایسته‌ى ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ى تامر نییه
هاوسه‌رى تامر حوسنى، ناوى "به‌سمه بوسیل"ـە، له شه‌وه ئاههنگێگى تایبه‌تدا كه تامر بۆى ڕێك خستووه، كاتێك گۆرانى بۆ ده‌ڵێت، ئه‌و زۆر به نابەدڵی وشه‌كانى گۆرانى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێته‌وه و له‌به‌رى نییه، یه‌كێكیشه له به‌ناوبانگرتین كۆرانییهكانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان سه‌ردێڕى چه‌ندان هه‌واڵى هونه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى هیچ گرنگى به هه‌ستى تامر نادات و كاره هونه‌رییه‌كانى به‌لاوه گرنگ نییه، بۆیه شایسته‌ى ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ى تامر نییه.
تامر حوسنی ته‌مه‌ن /42 ساڵه/، دایكی سووریه و باوكی میسڕییه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌بێت كه دایك و باوكی جیا ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ دایكی و برا گه‌وره‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له هه‌ژاریدا، سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی منداڵی له وێستگه‌كانی به‌نزین و سوپه‌رماركێته‌كان و سه‌رشه‌قامه‌كان كاری كردووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به هۆی پڕۆژه‌یه‌كی خوێنبه‌خشینه‌وه ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه.