دوای 30 ساڵ له ونبوونی كامێراكانی چاودێری ژیانی گیانه‌وه‌ران له دارستانه‌كانی ڤێتنام جارێكی تر وێنه و ڤیدیۆی گیانه‌وه‌ری "ترگول"یان گرته‌وه، كه به‌وه ناسراوه كه سه‌ری هاوشێوه‌ی مشكه و جه‌سته‌یشی هی ئاسك.
میدیاكان به چڕی وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و جۆره گیانه‌وه‌ره‌یان
بڵاوكرده‌وه، كه به دوای خواردن له نێو دره‌خته‌كان ده‌گه‌ڕێت، له دارستانه‌كانی باشووری ڤێتنام، پێشتر له ساڵانی هه‌شتا جارێكی تر وێنه‌ی ئه‌و جۆره گیانه‌وه‌ره تۆماركراوه، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه به یه‌كجاری ون بووه و دوای 30 ساڵ جارێكی تر توانرا بكه‌وێته سێره‌ی هاوێنه‌ی كامێرا‌كان و دووباره ده‌ربكه‌وێته‌وه.
سه‌ری هاوشێوه‌ی مشكه و جه‌سته‌یشی ئاسكێكی ته‌واو
ئاسكی مشك شێوه و په‌یكه‌رێكی سه‌یر و جیاوازی هه‌یه و له ئاسكێكی بچووك و تازه له‌دایكبوو ده‌چێ، كه‌چی سه‌ری به ته‌واوی هاوشێوه‌ی مشكێكه، به‌ڵام به گه‌وره‌یی و ڕه‌نگه‌یشی سوورباوێكی قاوه‌یییه هاوشێوه‌ی ڕه‌نگی ئاسك، پێشتریش ئه‌مجۆره گیانه‌وه‌ره ته‌نیا له ڤێتنام بینراوه و له هیچ وڵاتێكی تر تا ئێسته نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی ئه‌م گیانه‌وه‌ره نه‌كراوه، تا به دیاریكراوی ڕوون ببێته‌وه، كه له چ پۆلێكی گیانه‌وه‌ران و هۆكاری دروستبوونی به‌مشێوه‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه.