دوای به‌كارهێنان و خستنه‌ڕووی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ئه‌پڵ ستۆری و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئاپی لایك په‌ترۆل له ڕێی ئینستاگرامه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل و تابڵێت و لاپتۆپه‌كانی سیسته‌می ئای ئۆ ئێس ده‌كات، دواجار ئه‌پڵ ئه‌و ئاپه‌ی سڕییه‌وه.
كۆمپانیای
ئه‌پڵ بڕیاری دا ئاپی لایك په‌ترۆك له نێو ئاپ ستۆری ئامێره‌كان كه به سیسته‌می ئای ئۆ ئێس كار ده‌كه‌ن، به ته‌واوی بسڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه شاره‌زایانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له ڕێی ئه‌و ئاپه و به پێوه‌ستبوون به ئینستاگرام، كۆمپانیای ئه‌پڵ سیخوڕی به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی سیسته‌می ئای ئۆ ئێس ده‌كات.
له ڕێی ئاپێكه‌وه دوای داونلۆدكردنی هه‌موو داتاكانی ناو مۆبایلتان بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌چێت
ئه‌و ئاپه كاری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری و چالاكییه‌كان له ڕێی ئینستاگرامه‌وه ده‌كرد، بۆ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر، به‌ڵام وێنه‌یه‌كی ئه‌و چالاكیانه بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕۆیشتوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به كارێكی نه‌شیاو و سیخوڕیكردن له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه لێكدرایه‌وه.
دوای ئاشكرابوونی ئه‌و نهێنیانه و ڕه‌خنه‌ی زۆر كه ئاراسته‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ كرا، دواجار كۆمپانیاكه بڕیاری دا، ئه‌و ئاپه له نێو بازاڕی دۆزینه‌وه‌ی ئاپه‌كان "ئاپ ستۆری" بسڕێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بخرێته‌وه ڕوو تا به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئای ئۆ ئێس تووشی ئه‌م گرفته ببنه‌وه.