كۆمپانیای ئێم جی كه یه‌كێكه له لقی كۆمپانیاكانی SAIC ی چینی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، توانیویه‌تی ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوه‌ی نیسان پاجیرۆ بخاته بازاڕه‌وه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به پاجیرۆی مۆدێل نوێ ناوی ده‌ركردووه و خواستی زۆری له‌سه‌ره.
ئه‌و ئۆتۆمبێله ناوی
RX8 و مۆدێل 202ه و لایته‌كانی پێشه‌وه‌ی به كوالێتی ئێل ئی دی دروستكراوه و كابینه‌كه‌یشی زۆر گونجاو و فره‌وان و شیاوه، سێ ریز كوشتی هه‌یه و شوێنی حه‌وت كه‌س ده‌بێته‌وه و كوشنه‌كانیشی به پێستێكی زۆر تایبه‌ت و ناوازه دروستكراون.
ناوه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله به دار و كڕۆم ڕازێنراوه‌ته‌وه و دیزاین كراوه و دوو شاشه‌ی پێشكه‌وتووی بۆ شوفێریكردن هه‌یه و كه هه‌ردووكیان به له‌مس كار ده‌كه‌ن.
چین دروستی كردووه و له بازاڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خواستی زۆری له‌سه‌ره
ئۆتۆمبێله‌كه به‌هێزترین سیسته‌می ئاسایش و خۆپارێزی تێدایه و سیسته‌می دیارییكردنی خێرایی و هه‌ستیاری تایه و ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه و كامێرای پێش و پشته‌وه و هه‌ستیاری به‌رانبه‌ر باران و دۆخه دژوار و خلیسكێنه‌ره‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی شوفێر له دۆخی ئه‌و شه‌قامه‌ی پێیدا ده‌ڕوات، هه‌مووی خراوه‌ته خزمه‌تی شوفێره‌وه.
بزوێنه‌ری پاجیرۆی نوێ چوار پستۆنه و دوو لیتر به‌نزین ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 220 ئه‌سپی هه‌یه و به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێله‌كانی مۆدێل 2020 داده‌نرێت.