هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی له بازاڕێكی كۆنه‌فرۆشی، گۆزه‌یه‌كی نه‌خشێنراوی چینی به‌كارهاتووی به یه‌ك جونیه‌ی ئیسته‌رلینی كڕی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، ده‌ركه‌وت ئه‌و گۆزه‌یه هی خانه‌واده‌یه‌كی ئیمپراتۆره‌كانی چینه و نرخی گه‌یشته 380 هه‌زار جونیه‌ی ئیسته‌رلینی.
ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ره‌تا گۆزه‌كه‌ی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی eBay بڵاوكرده‌وه و به نرخێكی ئاسایی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز بووه و زیاتر بوو له‌و نرخه‌ی كه ئه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، په‌شیمان بووه‌وه له خستنه‌ڕوو و فرۆشتنی له ڕێی تۆڕی eBay و وێنه‌ی بۆ مه‌زادخانه‌ی Sworders Fine Art Auctioneers ڕه‌وانه كرد، دواتر ئه‌وان داوایان لێ كرد كه گۆزه‌كه ببینن، پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرد، بۆیان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌و گۆزه‌یه تایبه‌ت بۆ خانه‌واده‌ی تشیان لونگی ئیمپراتۆریه‌تی چین دروستكراوه.
دوای پشكنین ده‌ركه‌وت گۆزه‌كه هی خانه‌واده‌ی ئیمپراتۆری چینه و به نرخی 380 هه‌زار جونیه‌ی ئیسته‌رلینی فرۆشرا
ئیمپراتۆر تشیان
لونگ له ماوه‌ی 1735 تا 1796 فه‌رمانڕه‌وایی چینی مه‌زنی كردووه و پسپۆری كه‌لوپه‌لی كۆنی چینی "ئیسیۆ لی" دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و گۆزه‌یه به تایبه‌تی بۆ خانه‌واده‌ی ئیمپراتۆر دروست كراوه.
پاشان گۆزه‌كه له مه‌زادخانه‌ی كاڵا كۆن و گرانبه‌هاكان خرایه ڕوو و سه‌ره‌تا 80 هه‌زار جونیه‌ی ئیسته‌رلینی بۆ دانرا و به‌ره به‌ره نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بووه‌وه، دواجار سه‌رمایه‌دارێكی چینی زۆر له‌و نرخه زیاتری پێ دا كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد و بڕی 380 هه‌زار جونیه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆزه‌یه دا، به‌مشێوه‌یه هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌كه به یه‌ك جونییه بووه خاوه‌نی 380 هه‌زار جونیه‌ی ئیسته‌رلینی.