خانه‌ی كریستیز بۆ مه‌زادكردنی كه‌لوپه‌له ده‌گمه‌ن و به‌هاداره‌كان، توانی كاتژمێرێك به گرانترین نرخ له مێژووی مرۆایه‌تی بفرۆشێ، كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 31 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و كاتژمێره ناوی پاتیك فلیقی گراندماسته‌ر چیمییه و ماوه‌ی 100 سه‌عات كاری تێدا كراوه تا دروست بكرێ و دوای خستنه‌ڕووی له خانه‌ی كریستیز بۆ مه‌زاده‌كان، له ماوه‌ی پێنج خوله‌ك نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 31 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و كه‌سه‌ی كه كڕیویه‌تیشی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و له ڕێی مۆبایله‌وه ئه‌و نرخه‌ی پێداوه و دڵنیاییشی داوه كه پاره‌كه له ڕێی كارتی بانكییه‌وه حه‌واله ده‌كات.
كاتژمێره‌كه له پۆڵا و زێڕی سپی دروست كردوه، هاوكات دوو جۆری خراوه‌ته ڕوو یه‌كێكیان ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی له زێڕی په‌مه‌یی و ئه‌وه‌ی تریش له دره‌ختی ئه‌بانووسی ڕه‌ش دروست كراوه، ئه‌مه یه‌كه‌م جۆری ئه‌و كاتژمێره به‌هێز و پڕ كوالێتی و گرانبه‌هایه‌یه كه دوای دروستكردنی خراوه‌ته مه‌زاده‌وه و تا ئێسته‌یش هیچ كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و كاتژمێره نییه، جیا له‌و كه‌سه‌ی كه 31 ملیۆن دۆلاری پێداوه.
له زێڕ و دره‌ختی ئه‌نانووس دروستكراوه و به‌رگه‌ی هه‌موو دۆخێك ده‌گرێت
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رگری هه‌موو جۆره به‌ركه‌وتن و كه‌وتنێك ده‌گرێ و به به‌هێزترین و باشترین كاتژمێر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ناوی تۆمار كراوه.
مه‌زادخانه‌كه بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی قازانجی خۆی له‌و كاتژمێره ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی تر كه زیاده و ده‌مێنێته‌وه، بۆ كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كان ته‌رخانی ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی تووشبووانی نه‌خۆشی له‌ناوچوون و بچووكبوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌كان ده‌بنه‌وه، كه سالانه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.