گۆڤاری فۆرین پۆلسی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق هه‌مان ڕێوشوێنه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن دژ به خۆپێشانده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر و خه‌ریكی ڕفاندن و گولـله‌بارانی خۆپێشانده‌ران و كوشتنیانه.
له ڕاپۆرته‌كه عه‌لی سامی خۆپێشانده‌رێكی به‌غدا چیرۆكی خۆی له نێو خۆپێشاندانه‌كان ده‌گێڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه له پردی ئه‌حراری به‌غدای پایته‌خت هێزه ته‌ناهییه‌كان به بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ و گولـله‌ی زیندوو به دوایان كه‌وتوون و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه هه‌وڵی كوشتنی خۆپێشانده‌رانیان داوه و دواجار سامی خۆی له به‌رده‌م شه‌ش پیاو به جلی مه‌ده‌نی بینیوه‌ته‌وه كه هێزی حكوومی و نه‌ناسراو بوون و به جلی مه‌ده‌نی ئازاریان داوه و گرتوویانه و سواری ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌شیان كردووه و ده‌سته‌كانیان به‌ستووه و ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و هه‌موو جۆره شێوازێكی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌سه‌ر تاقیكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و خۆپێشانده‌ره ده‌ڵێ، دوای ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردم، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره له نێو خۆپێشانده‌ران بمبیننه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه و شتیان لێ وه‌رگرتم، پێیان گوتم كه ناویان تۆمار كردووم و هه‌ر جارێكی تر به‌شداری خۆپێشاندان بكه‌مه‌وه، چاره‌نووسم مه‌رگێكی 100% ده‌بێت.
هێزی نه‌ناسراو به جلی مه‌ده‌نییه‌وه چالاكانی ناو خۆپێشانادنه‌كان ده‌ڕفێنن
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه واقیعێكه و له به‌غدا ده‌گوزه‌رێ و زۆربه‌ی چالاك و كه‌سه دیاره‌كانی ناو خۆپێشانده‌ران یان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ڕفێنرێن و زۆرترین ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، یان به‌ر گولـله‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ده‌كه‌ون و گیان ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن، یان دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌ڕه‌شه لێكردنیان، ئه‌گه‌ر خۆپێشانده‌ری هه‌ڕه‌شه لێكراو جارێكی تر به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بكاته‌وه، ئه‌مجاره ده‌یڕفێنن و ده‌یكوژن و ته‌رمه‌كه‌ی له سووچێكی پایته‌خت فڕێ ده‌ده‌ن.
ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر و چالاكان قسه‌یان بۆ گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆژانه خه‌ڵكی به لێشاو له‌لایه‌ن هێزێكی ته‌ناهی نه‌ناسراو كه به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه دێنه ناو خۆپێشانده‌ران و به ئۆتۆمبێلی ڕه‌ش و جامڕه‌ش و بێ ژماره خۆپێشانده‌ران ده‌ڕفێنن و ده‌یانكوژن و زۆرترین ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، یه‌كێك له ئه‌شكه‌نجه مه‌ترسیداره‌كانیش لێدانه به كاره‌با كه ئازارێكی زۆر و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
دۆخه‌كه هه‌ر له هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و كوشتنی خۆپێشانده‌ران نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو ئه‌و په‌رستار و پزیشكانه‌ی بۆ هاوكاری خۆپێشانده‌رانیش چوونه‌ته ناوچه‌كانی نزیك له خۆپێشاندانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌كان بكه‌ن و ژیانیان له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن، به هه‌مانشێوه تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بوونه‌ته‌وه، له هه‌ینی ڕابردوو پزیشكێك به ناوی عه‌باس له لایه‌ن ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه‌وه به گولـله‌ی زیندوو بریندار كراوه و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
یه‌كێكی تر له‌و خاڵه مه‌ترسیداره‌ی كه هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه، ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی ته‌ناهی به پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به یاسای ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر ڕووبه‌ڕووی گه‌نجان و خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیداره و دۆخی خۆپێشاندان و گۆڕه‌پانه‌كانی كردووه به ناوچه‌ی جه‌نگ و به به‌رده‌وامی شه‌ڕی توندی لێ ڕوو ده‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی به توندترین شێوه هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه‌وه كه به جلی مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ده‌یانڕفێنن و بێ هیچ ترسێك له لێپێچینه‌وه و دادگاییكردن خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن، چالاكان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو خۆپێشاندانه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و زانیاری و خوێندنه‌وه‌كان، ئه‌و هێزانه سه‌ر به میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له ئێرانن و دوای هاتنی قاسم سوله‌یمانی بۆ عێراق و ڕێگری له دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له نێو گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و به چڕی كه‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵكه‌وه.
هیچ ڕیسایه‌ك نه‌ماوه و ئه‌و هێزه نه‌ناسه سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و دواتر خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن
خۆپێشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ فۆرێن پۆلسی كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخێكی یه‌كجار خراپ له گۆڕه‌پانی ته‌حریر دروست بووه و ئه‌وه‌ی ئێسته له عێراق ڕوو ده‌دا، هیچی كه‌متر نییه له‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر دژ به خۆپێشاندان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درا و به هه‌موو ئامرازێك ڕووبه‌ڕووی ئازادی ده‌ربڕین و مافی خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه ده‌ستایه‌وه و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكیان ده‌كرد، حكوومه‌تی ئێسته‌یش به پشتیوانی تاران هه‌ما هه‌نگاوه‌كانی سه‌دامی دیكتاتۆر ده‌گرنه‌وه‌به‌ر.
ئه‌م ڕه‌شبگیری و كوشتوبڕییه، پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه له عێراقی دوای سه‌دام به‌رانبه‌ر به دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌ربڕین دروست بووه، گه‌نجان نایانه‌وێ جارێكی تر بكه‌ونه‌وه ژێر حوكمی دیكتاتۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد و ناڕازی به گولـله و ئاگر و ئاسن، بۆیه زۆر سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به خۆپێشاندانه‌كان و كۆتایی هێنان به‌و سیسته‌مه سیاسی و ده‌وڵه‌ته قوڵه‌ی كه له په‌نای حكوومه‌ته‌وه له عێراق دروست بووه.