235 ساڵ پێش ئێسته، شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان له ساڵی 1784 بنیات نراوه و دواتر به‌پێی لێكدانه‌وه مێژووییه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌ی قه‌ڵاچۆلان و ده‌وروبه‌ری هاتوون و له سلێمانی نیشته‌جێ بوون، هه‌ندێكیش پێیان وایه ناكرێت سلێمانی له مانگی باران و سه‌رما بنیات نرابێت و خه‌ڵكی به‌و سه‌رمایه هاتبن له شاره‌كه جێگیر بووبن.
گومان هەیە لەوەی سلێمانی لە مانگی تشرینی دووەمدا بنیات نرابێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ساڵوه‌گه‌ڕی بنیاتنانی سلێمانی كه هه‌موو ساڵ 14ی تشرینی دووه‌م دیاری كراوه و له سه‌رای سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی تر چالاكی جۆراوجۆر له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت .
كه‌یوان ئازاد مامۆستای زانكۆی سلێمانی و شاره‌زا له مێژووی كورد به "وشه"ی راگه‌یاند، قورسه ئه‌گه‌ر بڵێین سلێمانی له مانگی تشرینی دووه‌م دروست كرابێت و بنیات نرابێت، ناكرێت و ناگونجێت سلێمانی له وه‌رزی زستان و باران دروست كرابێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌و سه‌رما و بارانه هاتبن له‌وێ جێگیر بووبن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، گرفت له‌گه‌ڵ مانگه‌كه‌دا هه‌یه چونكه به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكی قه‌ڵاچۆلان و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ر هاتوون له سلێمانی نیشته‌جێ بوون، ناكرێت به ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه به‌و وه‌رزی سه‌رمایه كه ئه‌وكات باران و سه‌رما زیاتر بووه له ئێسته، ئه‌وانیش به ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه له شوێنی خۆیانه‌وه بۆ سلێمانی هاتبن.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان ئه‌مڕۆ ئالان حه‌مه‌سه‌عید بۆ یادی دامه‌زراندنی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و چه‌ند به‌رپرسێكی حكوومی یادی دامه‌زراندنی سلێمانییان كرده‌وه.
پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی "46،16--44،50" له رۆژهه‌ڵاته‌وه، هێڵی بازنه‌یی پانی "35،04- 36،30" له باكور. "ریچ" له گهشتنامهكهیدا ساڵی (1820)ی زاینی ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای دروستبوونی شاری سلێمانییه‌وه بازاڕی گه‌وره و گه‌رماوی پاك و ڕازاوه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستووری گه‌رماوه‌كانی ئیستانبوڵ هه‌بووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی