ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی تر خه‌ڵكی پارێزگای خوزستان "ئه‌هواز"ی ئێران دژی حكوومه‌تی تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرده‌وه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێرانیش به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
چالاكانی
ئه‌هواز له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه و ڤیدیۆ و دروشمی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپێشاندان دژی حكوومه‌تی تاران و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌وان به‌شێكن له نیشتمانی عه‌ره‌بی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێرانی نین، بگره ئێران خاكه‌كه‌یانی داگیر كردووه و ده‌مانچه‌وسێنێته‌وه.
ئه‌هوازییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خاكه‌كه‌یان داگیركراوه و ئه‌وان ئێرانی نین
به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆ و تۆمارانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوته‌وه، خۆپێشانده‌رانی ئه‌هواز و پۆلیسی ئێرانی له شه‌قامه‌كانی پارێزگای خوزستان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و شه‌ڕ و توندوتیژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له خۆپێشاندانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی ئه‌هوازییه‌كان له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له زۆرێك له شاره‌كانی ئێران خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام حكوومه‌ت و هێزه ته‌ناهییه‌كان به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوونه‌وه.