ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئوردن و میسڕ له واشنتن و له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش كۆبوونه‌وه و باسیان له هاریكاری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی نێوان هه‌رسێ وڵات كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق هاتووه، له كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه تاوتوێی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ وڵات و هاریكاری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بواره جیا جیاكانی تر كراوه، به تایبه‌ت وه‌به‌رهێنان له بواری وزه و نیشته‌جێكردن و كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پیشه‌سازی و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ لا، بۆ گه‌یشتن به هاوبه‌شایه‌تی ڕاسته‌قینه و ستراتیجی له ڕووی ئابوورییه‌وه.
باس له هاوبه‌شی ستراتیجی ئابووری نێوان هه‌رسێ وڵات ده‌كه‌ن
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، تاوتوێكردنی دۆخ و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به په‌له و گونجاو بۆ كێشه‌كان و كۆتاییهێنان به ته‌نگژه مرۆیییه‌كان و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك به‌شێكی تری ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هاوكات محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ له‌باره‌ی دۆخی عێراق دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌كات و به‌ده‌م داواكانی خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌چێ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌دی ده‌هێنێت.