ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندتی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه فراكسیۆنی ئێران له ناو په‌رله‌مانی ئێران به‌رپرسن له ڕفاندنی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی باڵای گه‌شه‌پێدانی ته‌ناهی و كارگێڕی "لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار" كه له ڕۆژانی ڕابردوو له به‌غدا ڕفێنرا.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، چه‌كدارانی به فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسی سه‌ره‌كین له ڕفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه، كه داوایان لێ كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی گرووپه میلیشیاكان قبووڵ بكات، تا له په‌یمانگه‌كه بخوێنن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره میلیشیایانه شیاو نه‌بوون و مه‌رجه‌كانی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌یان تێدا نه‌بووه، لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه وه‌ربگیرێن.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی وه‌ك قوتابی له په‌یمانگاكه قبووڵ نه‌كردووه ڕفاندوویانه
له ڕۆژنی ڕابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كامێراكانی چاودێری بڵاوكرایه‌وه كه چوار ئۆتۆمبێلی مۆدێرنی پڕ چه‌كدار له ناوه‌ڕاستی به‌غدا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای باڵای گه‌شه‌پێدانی ته‌ناهی و خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ڕفێنن، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره كارانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و یاسایش به‌سه‌ر جێبه‌جێكارانی ئه‌و كرده ڕفاندنه ده‌سه‌پێنن.