ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌م، هه‌ریه‌كه له دادوه‌ران، حه‌بیب حه‌مید و سیروان خدر و داواكارانی گشتی نزار حه‌سه‌ن و بورهان ئه‌حمه‌د، ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى تر، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هه‌فته‌یه‌كیش مانیان گرت.
دوای چه‌ندان ساڵی خزمه‌ت گوازرانه‌وه
نزار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌موو كه‌س و لایه‌ك ئاگاداره، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند دادوه‌ر و داواكارێكی گشتی مانمان گرتبوو نه‌ك له‌به‌ر مووچه و ئیمتیازات به‌ڵكو له پێناو جێبه‌جێكردنی یاسا و پڕۆسه‌ی چاكسازی، ئه‌وه‌نده‌ی له توانا‌و ئیراده‌ماندا بوو درێغیمان نه‌كرد، وه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری زوو یان دره‌نگ له نیازپاكیمان بگات، وه ئێمه مه‌به‌ستمان ته‌نها چاكسازی بوو له‌و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین، وه‌كو خه‌ڵكی تر بێ ده‌نگ نه‌بووین، كه ده‌بوو سوپاسكراباین نه‌ك وه‌رگرتنی سزا كه به شانازی ده‌زانیین، چونكه چاكسازی باجیشی ده‌وێ.
زیاتر گوتى، ئێمه نازانین به چ زمانێك سوپاسگوزاری خه‌ڵكی گه‌رمیان بین بۆ په‌رۆشیان و بۆ هاوده‌نگی و خه‌مخۆریان له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌مانمان گرتبوو زمانمان لاڵه له ئاستی دڵسۆزی خه‌ڵك، خه‌مبارین به‌وه‌ی كه نه‌مانتوانی وه‌كو پێویست خه‌ون و خواسته‌كانی ئێوه له چاكسازی به‌دی بێنین، هه‌روه‌ها ئێمه ئێسته دوای چه‌ندان ساڵی خزمه‌ت گوازراوینه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلیمانی و ڕانیه وه‌سزای ترمان وه‌رگرتووه له دابه‌زاندنی پله و پۆسته‌كانمان.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌وان وه‌ك داواكارانی گشتی و دادوه‌رانی گه‌رمیان، داواكارن لیژنه‌ی په‌رله‌مان لیكۆڵینه‌وه‌ی وورد و جدی بكات له‌ڕه‌وشی دادوه‌ری گه‌رمیان و داواكاری ئه‌وان له چاكسازی بهێنێته دی و ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكرێن، هاوكات هه‌ردوو داواكاری گشتی سوپاسی وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان وه‌هه‌موومان سووپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، هه‌وڵ و كۆشش و ئاماده‌بوونیان به‌رز ده‌نرخێنین.
دادوه‌ران و داواكارانی گشتی له گه‌رمیان له‌م مانگه‌دا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مانیان گرت و ڕه‌خنه‌ی توندیان له ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرت له‌ناوچه‌كه‌یان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی