له پاش لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌وه‌كانى عێراق و دروست بوونى بۆشایى ته‌ناهى له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باكوور، داعش خۆی ڕێك خستووه‌ته‌وه، له نوێترین هه‌وڵیشدا ده‌ستیان به‌لێدانی تونێل كردووه‌ته‌وه له ناوچه كوردستانییه‌كانى كه‌ركووك و دیاله.
ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ناهی، له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی حه‌ویجه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه‌ى"ی ڕاگه‌یاند، داعش له سنوری خۆرئاوای كه‌ركووك و له‌ناوچانه‌ی كه پێشتر به‌ده‌ستیه‌وه بووه كه هاوسنووری ناوچه كوردستانییه‌كان و حه‌ویجه‌یه ده‌ستی به‌لێدانی تونێل كردووه‌ته‌وه .
زیاتر گوتى، پۆلیسی فیدڕاڵى له سنووری گوندی ڕه‌مڵ كه ده‌كه‌وێته نێوان حه‌ویجه و سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه له‌م هه‌فته‌دا حه‌وت تونێلی داعشیان وێران كرد، كه چه‌ندان بۆمبی ده‌ستكردی خۆیان و ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه.
هاوكات عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی تشرینی یه‌كه‌م، كوشتنی پێنج چه‌كداری داعش و ئاشكرابوونی شه‌ش تونێلی داعشی بۆ "وشه" له سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین بۆ "وشه" ئاشكرا كرد.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، داعش تاكتیكی نوێ به‌كارده‌هێنێ و له‌و ناوچانه خۆی ڕێكده‌خاته‌وه كه دۆڵ و شیوی زۆره و به‌ته‌نیشت ئاوه‌وه‌یه.
ده‌ستیان به‌لێدانی تونێل كردووه‌ته‌وه له ناوچه كوردستانییه‌كانى كه‌ركووك و دیاله
هێمن محه‌مه‌د، شاره‌زای سه‌ربازی بۆ "وشه" جه‌ختی كرده‌وه، داعش سه‌رباری سوود وه‌رگرتن له بۆشایی ته‌ناهی به‌هۆى خۆپێشاندان و تێكچوونی دۆخی سیاسی، ئه‌و هه‌له ده‌قۆزێته‌وه.
زیاتر گوتى، له‌و ناوچانه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه كه نزیك پێشتر باڵا ده‌ست بووه له نێویاندا.
به به‌راورد به مانگه‌كانی پێشوو له‌پاش خۆپێشاندانه‌كانه‌وه داعش جموجۆڵی زیادی كردووه، هه‌روه‌ها له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان كه بۆشایی ته‌ناهیان هه‌یه له‌لایه‌ن داعشه‌وه قۆستراوه‌ته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی