كه‌مێك پێش ئێسته سێ بۆمبی چێندراو له ناو جه‌رگه‌ى خۆپێشانده‌رانی هه‌ردوو گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خه‌یلانی به‌غدا ته‌قینه‌وه و به‌هۆیه‌وه كوژراو و برینداری زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سێ كوژرا و 12 بریندار هەن
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانى كه‌ناڵى
"العربیه" کە له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ناو شارى به‌غدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانى ته‌حریر له ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە بووه و بەهۆیەوە سێ كوژرا و 12 بریندار هەن.
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌م له‌ناو زبڵێكى نزیك گۆڕه‌پانى خه‌یلانى له به‌غدا بووه كه نزیكه‌ى 300 خێمه‌ى پڕ له خۆپێشانده‌رانى لێیه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك کوژرا و هه‌شتی تریش بریندار بوون.
به‌ڵام
سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان باس له كوژرانى شه‌ش كه‌س و برینداربوونى 57 كه‌س ده‌كه‌ن له ئەنجامی سێ ته‌قینه‌وه كه دوانیان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر و یه‌كێکیان له گۆڕه‌انى خه‌یلانى بووه و تا ئێسته هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كان نه‌هاتووه‌ته ده‌نگ و هیچ لایەنێکیش لە ئەستۆی نەگرتووە.
بەڵام هێزێكى زۆر ته‌ناهی بۆ بڵاوه پێىكردنى خۆپێشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و ده‌نگۆى بوونى ته‌قینه‌وه‌ى چواره‌میان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له یه‌كى مانگى رابردوو خۆپێشاندان له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستى پێ كردووه له دژى گه‌نده‌ڵى و بێكارى و خراپى بارودۆخى ئابوورى، تا ئێسته زیاتر له 300 كه‌س كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه عێراقییه‌كان بریندارن.